ڤیدیۆ.. دینا و یارجان هەڵوێستی خۆیان لەسەر هێنانی ژنی دووەم بەسەریاندا راگەیاند
12:01 - 25/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەند دینا لەگەڵ یارجان پێکەوە هەڵوێستی خۆیان لەسەر هێنانی ژنی دووەم بەسەریاندا ئاشكراکرد.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا یارجان دەڵێت، "قبوڵی ئەکەم پیاوەکەم ژن بێنێت بەسەرمادا لەکاتێکدا فەراغم هەبێت".
لەبەرامبەریدا دینا دەڵێت"پیاوی من ئەگەر چوار ژنی پێ بەخێو کرا با بیهێنێت، ئەگەر وەک من باش بێت بۆی ، پیرۆزی بێت و لەسەر چاوم دایدەنێم".
هاوکات دینا خانمە هونەرمەندێکی گۆرانیبێژە و خاوەنی چەندین بەرهەمی جیاوازە، یارجانیش پێشتر شاجوانی سلێمانی بووە