"عادل ئیمام بێهۆشە"
11:09 - 24/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
بێهۆشبوونی هونەرمەندی بەناوبانگی میسری عادل ئیمام بۆتە باسی گەرمی
میدیاکان.
بەهۆی دەرنەکەوتنی هونەرمەندی میسری عادل ئیمام، دەوترێت کە دۆخی تەندروستی
جێگیر نییە و بێهۆشە، ئەمەش نیگەرانی لای هەوادارەکانی دروستکردووەو چاوەڕوانین
دەربکەوێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەی کە دەوترێت عادل ئیمام
بێهۆشە، تاوەکو ئێشتا خێزانەکەی هیچ لێدوانێکیان لەبارەوە نەوتووە.