پریانکا چۆپرا لە هاوسەرەکەی جیابوویەوە؟
02:15 - 23/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
دەنگۆی جیابوونەوەی خانمە هونەرمەندی هندی پریانکا چۆپرا لە هونەرمەند نیک
جۆناسی هاوسەری بڵاوبوویەوە.
پاش ئەوەی پریانکا چۆپرا لە ئەکاونتەکانی خۆی ناوی نیک جۆناسی هاوسەری
سڕیووە، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی جیابوونەوەیان لە یەکتری بڵاوکرایەوە.
هاوکات تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکیان لێدوانی لەبارەوە نەوتووە.
پریانکا چۆپرا لەساڵی 1982 لەهندستان لەدایک
بووەو یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی بۆڵیوود و خاوەنی چەندین فیلم و گۆرانیە
جگە لەوەی پێشتر شاجوان بووە.