791 شیوازی ژیان

وێنە.. ترەمپ بەبێ راهێنان، پشتوێنی رەشی تایکواندۆی بەدەستهێنا

11:51 - 23/11/2021

زەمەن-لایف ستایل

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پشتوێنی رەشی تایکواندۆی بەدەستهێنا.

 

تۆڕی هەواڵی سکای نیوز بڵاوکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەبێ ئەوەی هیچ کاتێک راهێنانی تایکواندۆی کردبێت، بەڵآم توانی پشتوێنی رەشی تایکواندۆ بەدەستبێنێت و بڕوانامەکەشی وەرگرت.

لە ویلایەتی فلۆریدا بڕوانامەکەی وەرگرت و وێنەکانی بڵاوکردەوە، ئەمەش بووە باسی میدیاکان، کە بەشێکیان دەڵێن ترەمپ بە پارە توانیویەتی ئەو بڕوانامە بکڕێت و رەخنەیان لێگرت.

 

دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 1946 لە نیویۆرک لەدایک بووەو سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە، هەروەها خاوەنی پێنج منداڵە و تا ئێستا سێجار هاوسەرگیری کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن