ئەو شتانەی پیاو شەرمی لێدەکات لە ئاست ژنەکەیدا چین؟
10:49 - 23/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
ماڵپەڕی "الصحتی" لە زاری پسپۆڕانەوە بڵاویکردەوە، کە هەندێک لە پیاوان لەکاتی جوتبوون لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا بەهۆی هەندێک شتەوە شەرم دەکەن و توانای سێکسیان لاواز دەبێت، لەوانە:-
- مووی زیادەی لەشیان هۆکارە بۆ ئەوەی شەرم بکەن و بۆ چارەسەریش دەتوانن بەردەوام خۆیان بشۆن و پاک و خاوێنی جەستەیان رابگرن و مووەکانیان کەمبکەنەوە.
- قەبارەی ئەندامی نێرینەیان هۆکارێکی دیکەیە و ئەگەر بچوک بێت هەست بە شەرم ئەکەم لە ئاست هاوسەرەکانیان و بۆ ئەم هۆکارەش دەبێت خانمان لە پشتیان بن و وا هەڵسوکەوت بکەن کە لایان ئاساییە.
- پیاوان وای دادەنێن ئەگەر کەچەڵ بن هاوسەرەکانیان ناتوانن لەکاتی جوتبووندا دەست بۆ سەریان ببەن چونکە قژی پێوە نییە و بەمەش هەست بە شەرمەزاری دەکەن.
- رەنگی پێستی شوێنە هەستیارییەکانیان ئەگەر رەش یاخود بۆر بێت، پیاوان شەرمی لێدەکەن لەئاستی ژنەکانیان بۆ ئەمەش دەتوانن کرێمی تایبەت بەکاربێنن بۆ ئەوەی سپی بێتەوە.