وێنە.. ئیرینا دوای کانی وێست گەڕایەوە لای خۆشەویستە کۆنەکەی و لەساتی رۆمانسیدا پێکەوە دەرکەوتن
11:17 - 17/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە نمایشکاری بەناوباناگ ئیرینا شایک دووبارە دەگەڕێتەوە لای خۆشەویستە کۆنەکەی برادلی کوپەر.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە کە خانمە نمایشکاری جلوبەرگ ئیرینا شایک ماوەی سێ مانگە لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ گۆرانیبێژی راپ کانی وێست کە هاوسەری پێشووی کیم کارداشیان بووە.
ئیرینا دووبارە لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی برادلی کوپەر دەرکەوت و وێنەکانیان بڵاوبوویەوە کە دەستیان لەناو دەستی یەکە.
هاوکات ئیرینا شایک پێشتر خۆشەویستی ئەستێرەی تۆپی پێ کریستیانۆ رۆناڵدۆش بووە.
کانی وێست رەش پێستە و لە شاری ئەتڵاتا لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەساڵی 1977 لەدایک بووەو خاوەنی چوار منداڵە.