449 ئابوری

پێشبینیەكان: نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 90 تا 100 دۆلار بەرز دەبێتەوە

03:05 - 27/09/2021

زەمەن_ئابووری

پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ساڵی 2022دا داواکاریی نەوتی جیهانی بگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێش کۆرۆنا ڤایروس، لە کاتێکدا بانكی غوڵدمان ساکس مەزەندەی کردووە کە نرخەکەی بەرزبێتەوە بۆ نێوان 90 تا 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.


بەرهەمهێنەران و بازرگانانی نەوت پێشبینی ئەوەیان کرد، کە ڕۆژی دووشەممە داواکاری سووتەمەنی جیهانی دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێش کۆڤید-19 لە سەرەتای ساڵی داهاتوو، لە کاتێکدا کە ئابووری لە ئاکامەکانی پەتاكە ڕزگار دەبێت.

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات خواست لەسەر نەوت لە ساڵی 2021دا بگاتە 96 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، لە 2020 بگاتە 99 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

رێكخراوی ئۆپیكیش پێشبینی كردووە خواستی رۆژانەی نەوت بگاتە 99 ملیۆن و 70 هەزار بەرمیل، هاوكات بانكی غولدمان ساكس پێشبینی دەكات تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوت بگاتە 90 دۆلار، كە ئێستا نزیكەی 80 دۆلارە.

سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی رابردوو نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی برێنت 77 دۆلاری تێپەڕاندو ئه‌وه‌ش تۆماركردنی نرخێكی به‌رزی پێوانه‌ییی بوو له‌ دووساڵی رابردودا، بەڵام نرخی ئەمڕۆ 27ی ئەیلول ئەو ژمارەیەی شكاند.



مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا.


 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن