ڤیدیۆ.. زینە ئاراز هەر دەگری
10:37 - 27/09/2021
زەمەن-لایف ستایل
زینە ئاراز کەسایەتی دیاری نێو سۆشیاڵ میدیا، دووبارە ڤیدیۆیەکەی خۆی بڵاوکردەوە کە بۆ سەگەکەی دەگری.
لە ئەکاونتەکانی خۆی، کەسایەتی دیار زینە ئاراز دووبارە ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە بۆ سەگە ونبووەکەی دەگری و چاوەڕوانی گەڕانەوەیەتی.
ماوەی چەند رۆژێکە ونبوونی سەگەکەی زینە ئاراز بۆتە باسی نێو سۆشیاڵ میدیا و ئەو خانمە داوای کردووە ئەوەی سەگەکەی بۆ بدۆزێتەوە 50 وەرەقەی پێ دەدات.
زینە ئاراز تەمەنی 25 ساڵە و لە شاری هەولێر لە دایک بووەو سەرقاڵی کاری تایبەت بەخۆیەتی کە ئارایشتگایەکە و خۆی بە بازرگان ناو دەبات لە هەماکتیشدا کەسایەتییەکی دیاری نێو سۆشیاڵ میدیایە.