نرخی نەوت 74 دۆلاری تێپەڕاند
08:57 - 14/09/2021
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا ئه‌مڕۆ له‌چاو رۆژانی رابردوودا رێژه‌یه‌ك بەرزبوونەوەی زیاتری
بەخۆوە بینی و گەیشتە 74 دۆلار.
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ سێشەممە، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 74 دۆلار‌و 14 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش
به 70 دۆلار‌و 98 سه‌نته.
سه‌ره‌تای مانگی
ته‌مووزی رابردوو نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی برێنت 77 دۆلاری تێپەڕاندو ئه‌وه‌ش تۆماركردنی
نرخێكی به‌رزی پێوانه‌ییی بوو له دووساڵی رابردودا.
به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری
2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل
نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20
ساڵی رابردوودا.