572 جیهان

سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی ئێران دەكات

09:28 - 11/09/2021

زەمەن-
بڕیارە سبەینێ سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەردانی تاران بكات و یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كابینە نوێیەكەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی ئێران ئەنجام بدات.
 
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، سبەینێ رافایل گرۆسی، سەرۆكی ئاژانسەكە لەگەڵ جێگری سەرۆك كۆمار و محەممەد ئیسلامی، سەرۆكی رێكخراوی ئەتۆمی ئێرانی كۆدەبێتەوە.
 
سەردانی رافایل گرۆسی بۆ تاران لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو ئاژانسەكەی رەخنەی توندی لە ئێران گرت لە بەرامبەر وەڵامنەدانەوەی پرسیارەكانی لەبارەی هەبوونی پاشماوەی یۆرانیۆم لە سێ شوێن كە پێشتر شاردبوونیەوە، ئەوەش دەستپێكردنەوەی دانوستاندنەكانی ڤییەننا لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی زەحمەتتر دەكات. 

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە دوایین راپۆرتی خۆیدا دەڵێت، ئێران چالاكییە ئەتۆمییەكانی زیاد كردووە، ئێرانیش ئاماژە بەوە دەكات كە كاتی دەوێت تاكو بگەڕێتەوە نێو دانوستاندنەكان. 
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن