نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا نزمە
08:32 - 22/07/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا رووی له دابه‌زینە و لە دەوروبەری 71 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بە 71 دۆلار‌و 84 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش به 69 دۆلار و 97 سه‌نته.
رۆژی 6-7-2021 نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی برێنت 77 دۆلاری تێپەڕاندو ئه‌وه‌ش تۆماركردنی نرخێكی به‌رزی پێوانه‌ییی بوو له دووساڵی رابردودا.
به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆسه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.
دابه‌زینی ئه‌مجاره‌ی نرخی نه‌وت دوای رێككه‌وتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵه‌س هات له‌سه‌ر ئەوەی لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن.
بەپێی رێککەوتنەکە، پشکی ئیمارات لەزیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت سێ ملیۆن و (500) هەزار بەرمیل دەبێت لە رۆژێکدا، هەروەها بەشداربوانی کۆبونەوەکە رێککەوتون لەسەر ئەوەی لەمانگی ئایاری ساڵی (2022)وە هەریەک لە سعودیە و روسیا (11.5) ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرهەم بهێنن.
هەروەها عێراق و کوەیتیش ئاستی بەرهەمهێنان لە رۆژێکدا (150) هەزار بەرمیل زیاد دەکەن، ئەو رێککەوتنە تاکو مانگی ئایاری ساڵی (2022) بەردەوام دەبێت.