ئـه‌حمـــــــــــه‌دۆ رۆنــــــــــــــی*
06:18 - 10/06/2021
گـــــــــــۆران مـه‌ریـوانـــــــی-تایبەت زەمەن
ئه‌حمه‌دۆ ......ئه‌حمه‌دۆ
ئیتر ناكرێ به سواری ئه‌سپه
شێكه‌ته‌وه
له‌م كێ‌و بۆ ئه‌و كێ‌و بسوڕێییته‌وه
له‌م لوتكه بۆ ئه‌و لوتكه
بازبده‌یت و له‌م هه‌ور بۆ ئه‌و هه‌ور بپه‌ڕێیته‌وه
له‌بن داربه‌ڕوویه‌كدا دانیشی
و سیغارێ به كامی دڵ بپێچیته‌وه
دوا نیوه‌ڕوانێ له
ماندوبووندا به گه‌ڵایه‌ك شه‌رمت داپۆشی و
خۆت هه‌ڵده‌یته ناو گۆمێكی
شینه‌وه
من و تۆ چۆن خه‌مێكمان له
دڵدا هه‌ڵگرتووه!
ئه‌حمه‌دۆ ...... ئه‌حمه‌دۆ
به‌ختێ وڵاتێ پڕ تارییه
...... عه‌مرێ مه‌ش نه باقییه
تازه ره‌وه‌نده‌كان نابینینه‌وه
.... شیری ده‌ستی بێریان نانۆشینه‌وه
تازه .... تۆ به سواری
ئه‌سپه شێ و ده‌ست به یاڵه‌وه
بێیت و خۆت ده جه‌نگه‌ی
چوار ناڵه‌یدا هه‌ڵده‌یته خواره‌وه
یاران بێژن خێر هاتیت و
.... دۆیان له پاڵ ره‌شماڵێكدا ........ به دزیه‌وه
ماچێ بنێنە نێوان هه‌ردوو
لێوان
تا له زارت ڕا شیرین-شیرین
بیمژیت
وه‌ك شه‌كره سێوان
ئه‌حمه‌دۆ ...... ئه‌حمه‌دۆ
تۆ گوێت له منه؟
كێوان ... ئێستا ده‌سووتێن
دره‌ختان ... ئێستا ده‌كوژرێن
قه‌دی مه و قه‌دی وان به
ده‌ستی تور‌كان ده‌بڕێننه‌وه
ئه‌حمه‌دۆ ...... ئه‌حمه‌دۆ
ئێمه‌ش ده‌ستمان به خوێنی
یه‌كتر ...... ره‌نگه .......
تۆ گوێت له منه؟
ئه‌حمه‌دۆ ...... ئه‌حمه‌دۆ
كه نازانم ماویت .... یان
... نه‌ماویت!
وه‌كو 180 هه‌زار گوندان
.... به كانییه‌كانته‌وه
به گیانله‌به‌ر و دره‌خته‌كانته‌وه ...
به دانیتشووانته‌وه
...... وێران كراویت!
ئه‌حمه‌دۆ ...... ئه‌حمه‌دۆ
به‌ختێ وڵاتێ مه چ تارییه
...... عه‌مرێ مه‌ش تا سه‌ر نه باقییه.
ئه‌گه‌ر غه‌ریبی سترانێ با
..... من هه‌رگیز نه‌مده‌گۆت
ئه‌گه‌ر غه‌ریبی ئاوی زینده‌گی
با .... ئه‌ز ده‌ستم بۆ نه‌ده‌برد
ئه‌گه‌ر غه‌ریبی وه‌ك قه‌ده‌ری
من با،
تۆ له‌و کێوانە هه‌ڵتنه‌ده‌كرد!
ئه‌گه‌ر غه‌ریبی پێستم با
... خۆم ده‌گووری ...
وه‌لێ وه‌ك جلكێ له‌به‌رم
نه‌ده‌كرد!
ئه‌گه‌ر میلله‌ته‌كه‌م تفه‌نگیان
به‌رامبه‌ر یه‌كدی هه‌ڵنه‌گرتبا
خوێنی یه‌كتیریان نه ڕشتبا ...
ئه‌ز له غه‌ریبیێ چم ده‌كرد!
ئه‌حمه‌دۆ ...... ئه‌حمه‌دۆ
تۆ به‌و كه‌ژ و كێوانه‌وه،
به ئه‌سپێكی ره‌ش یاڵه‌وه،
له ئه‌شكه‌ڤتێدا دڵت په‌ی
به عه‌شقێ نه‌ده‌برد!
تۆ سه‌ری داربه‌ڕوویه‌كی بڕوات
... له جیاتی ...
ده‌خسته سه‌ر رانت!
وه‌ك من .... تا گیانی ده‌سپارد
لاوك و حه‌یرانت بۆ ده‌گۆت!
له ژێر چاقۆی داعش و جه‌رده‌ی
ئۆردوگان-دا نه ده‌پاڕایته‌وه!
ئه‌حمه‌دۆ ...... ئه‌حمه‌دۆ
ئێستا نه كێ‌و ماوه،
نه ده‌شت و یاڵ
نه هه‌ور ... نه هه‌رد
.... نه كانی ... نه ماڵ و حاڵ!
نه مرۆڤێ ماوه به پاره
نه فرۆشرابێ
نه تفه‌نگێ ماوه ...له
ئه‌نقه‌ره یان تارانێ نه‌كڕابێ!
نه خه‌نجه‌رێ ماوه ...
سه‌د جاران له پشته‌وه .... له دڵی من و تۆ نه‌درابێ!
ئه‌حمه‌دۆ ..... ئه‌حمه‌دۆ
به‌ختێ وڵاتێ چ تارییه
..... عه‌مرێ مه‌ش نه باقییه
ئه‌ز رێ به‌ڵه‌د نیم ...
تا بێمه‌وه لات!
ئه‌ز ره‌به‌نم ... ئه‌ز ره‌به‌نم ......
غه‌ریبم و بێ وڵات!
به‌م غه‌ریبییه‌وه سه‌ر
له كوێ بنێم!
تا رۆحم بكه‌مه سایه‌ی باڵات!
ئه‌ز ره‌به‌نم ...... ئه‌ز
ره‌به‌نم ....
غه‌ریبم و بێ وڵات!
هه‌یهات ...... هه‌یهات!
ئه‌حمه‌دۆ ... تۆ گوێت له
ده‌نگی منه؟
یان تۆش ... له قه‌ده‌وه لێدراویت!
به لیره‌ی تور‌كان فرۆشراویت!
هه‌یهات ....... هه‌یهات!
ئه‌حمه‌دۆ ...... ئه‌حمه‌دۆ
چ خوێنێكه .... له قه‌ددی
من و تۆ ده‌ڕوات!
ئه‌ز چ نابینم، وڵات گەلێ
تارییه ..... عه‌مرێ مه نه-باقییه
ئه‌حمه‌دۆ ...... ئه‌حمه‌دۆ
هه‌یهات ..... هه‌یهات .....
* ئه‌حمه‌دۆ رۆنی، لاوكێكی نێوداره.
08-06-2021، ده‌لهی