نرخى دۆلار لە بەرزترین ئاستدایە
11:00 - 03/05/2021
زەمەن_هەرێمی كوردستان
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا، لە ئاستێکی بەرزدایە و نرخی
100 دۆلار بە زیاتر لە 148 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له بازاڕه‌كانی دراو له شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه
دراون به "زه‌مه‌ن"، ئەمڕۆ دووشەممە، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، نرخی
100 به 148هه‌زار و 250 دینارە.
رۆژی 19- 12 - 2020، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە 145
هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.
نرخه‌كانی ئه‌مڕۆ:
نرخی 100 دۆلار به 148 هەزار و 250 دیناره.
نرخی پاوەن بە 203 ھەزار دینارە.
نرخی 100 یۆرۆ بە 176 ھەزار و 750 دینارە.
نرخی 100 لیرەی تورکی بە 18 ھەزار و 250 دینارە.
نرخی 100 ھەزار تمەنی ئێرانی شه‌ش ھەزار و 750 دینارە.