بەهۆی ترسەوە شازادە هاری داوای دوو پاسەوان دەکات
02:50 - 21/04/2021
زەمەن-لایف ستایل
شازادە هاری داوا دەکات دوو پاسەوانی بۆ دابین بکرێت لە بەریتانیا بۆ ئەوەی پارێزراو بێت.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، پاش ئەوەی شازادە هاری و مێگان مارکلی هاوسەری کۆشکی شاهانەیی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیایان جێهێشت و روویان لە ئەمریکا کرد، بەهۆی مردنی باوکییەوە شازادە هاری گەڕایەوە بەریتانیا بۆ ئامادەبوونی لە مەراسیمی ناشتنی باوکی، ئێستاش داوای کردووە دوو پاسەوانی بۆ دابین بکرێت بۆ ئەوەی لەهەر هەڕەشەیەک یان هێرشێک پارێزراو بێت لەمیانی ئەو چەند رۆژەی لە بەریتانیا دەمێنێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە شازادە هاری لە کۆمپانیایەکی تایبەت بە راهێنان و تەندروستی دەروونی وەک "راوێژکاری یەکەم لە گەشەپێدانی کۆمەڵگا" لە کۆمپانیای بەتەر ئاپ، دەستبەکاربووە و شازادە فیلیبی باوکی لە چەند رۆژی رابردوودا گیانیلەدەستداوە
ماوەیەک بەر لە ئێستا بەهۆی بابەتی رەگەزپەرستی کە لە نێوان مێگان مارکل و خۆیاندا جیاوازیدەکرا، شازادە هاری و مێگان مارکلی هاوسەری کۆشکی شاهانەیی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیایان جێهێشت و روویان لە ئەمریکا کرد