شیوازی ژیان

جینیڤەر منداڵێکی مەکسیکی هەڵگرتەوە؟

04:14 - 19/04/2021 162 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل

ماوەی چەند کاتژمێرێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە خانمە هونەرمەندی ئەمریکی جینیڤەر ئەنیستۆن منداڵێکی هەڵگرتۆتەوە.

 

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکرێت گوایە خانمە هونەرمەند جینیڤەر ئەنیستۆن منداڵێکی مەکسیکی هەڵگرتۆتەوەو بەنیازە بەخێوی بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر چەندین جار جینیڤەر لێدوانی بۆ میدیاکان داوە کە ناتوانێت منداڵ بەخێو بکات و ترسی لێی هەیە.

 

جینیڤەر ئەنیستۆن تەمەنی 51 ساڵە و پێشتر هاوسەری هونەرمەند برات پێت بووە، جینیڤەر خاوەنی چەندین فیلم و درامایە و یەکێکە لە خانمە بازرگانە بەناوبانگەکانی ئەمریکا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement