نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا
08:49 - 18/04/2021
زەمەن_ئابورى
نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا چه‌ند رۆژێكه له
سه‌رووی 65 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نرخی بەرمیلێک
نەوتی برێنت به 66 دۆلار و 71 سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 63 دۆلار و 8 سه‌نته
بۆ هەر بەرمیلێک.
كۆتای مانگی رابردوو نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 70 دۆلاری
تێپه‌ڕاند كه به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی پێوانه‌یی بوو له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا.
لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و دوای بڵاوبوونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە
خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی
رابردوودا.