719 ئابوری

نرخى دۆلار بەرزبووەوە

10:33 - 24/02/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان


بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى بەرزبووە  و ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار و 750 دیناره‌.

 
به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن" ئه‌مڕۆ چوارشەممە، نرخی 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار و 750 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. لە کاتێکدا دوێنێ لەکاتى بەیانیدا بە 145 هەزار و 500 دینار مامەلەى پێوەکرا.

رۆژی 19ی کانوونی یەکەمی 2020، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە هاوڵاتیان بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام هێشتا لە بازاڕەکان نەگەیشتووەتە ئەو نرخە و لەخوار ئەو نرخەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.

ئه‌مڕۆ نرخی دراوه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

رخی 100 دۆلار بە 145 ھەزار و 750 دیناره‌.

نرخی 100 یۆرۆ بە 176 هەزار و 500 دیناره‌.

نرخی 100 پاوەن بە 203 هەزار و 950 دیناره‌.

نرخی 100 لیرەی تورکی بە 20 ھەزار 500 دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن