جارێكی دیكه نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه
08:53 - 22/02/2021
"زه‌مه‌ن"
نرخى
نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا، به‌رز و نزم ده‌كات و ئه‌مڕۆ له‌سه‌روی 63 دۆلاره‌وه‌یه.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه،
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 63 دۆلار‌و 6سه‌نت و نرخی یه‌ك به‌رمیل
خاوی ئه‌مریكیش به 60 دۆلار‌و 8 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه
رۆژی پێنجشه‌ممه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 65 دۆلاری تێپه‌ڕاند، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 62 دۆلار‌و 72
سه‌نت و نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكیش به 59 دۆلار‌و چوار بوو.
له
دوای دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند ڤاكسینێك و ده‌ستكردن به به‌كارهێنانی له به‌شێك له
وڵاتان، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبونه‌وه كردووه.
دوای بڵاوبوونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش
نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.