1394 جیهان

"بایدن كوردە و ناوی جمۆی بەهادین ئاغایە"

06:36 - 23/01/2021

زەمەن_جیهانی

 


لە توركیا بابەتی گەرمی نێو سۆشیال میدیا، قسەی پەرلەمانتارێكی پێشووی ئاكپارتیە، لەسەر ئەوەی وتویەتی جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا كوردە.

 

ئۆرخان میرئۆغلو، سەركردە لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لە توركیا لە تویتێكدا نوسیویەتی: بەمدواییە قسەم لەگەڵ هاوڕێیەكی كوردم كردوە و پێیوتووم هەرچەندە زەحمەتە بڕوا بەوە بكرێت، بەڵام ناوی راستەقینەی بایدن، جمۆی بەهادین ئاغایه‌ و لە خێزانێكی كوردە، كە لە یەریڤانەوە بەرەو ئەمریكا كۆچیانكردووە و سەر بە تیرەی بیرۆكی كوردە".

 

لە بەرامبەردا، ئەوەی باوە لەسەر بایدن، لە دایكبووی پێنسلڤانیای ئەمەریكایە و باپیرانی ئینگلیز و ئێرلەندی و فەرەنسایین.

جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، لە ١٩٤٢ لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە دایکبووە و لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەڕان بە دوای کارێکی باشتر روویان لە ویلایەتی دێلاوێر کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن