712 ئابوری

بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بە نزمی دەمێنێتەوە

10:02 - 23/01/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار جێگیر نیه‌ و ئه‌مڕۆ لە ئاستێکى نزمدا مامەڵەى پێوەدەکرێت.

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆشەممە، كه‌ بازاڕی دراو كرایه‌وه‌ نرخی 100 دۆلار به‌ 145 هه‌زارو 500 دینار مامەڵەى پێوەكرا.

رۆژی 19ی کانوونی یەکەمی 2020، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە هاوڵاتیان  بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام هێشتا لە بازاڕەکان نەگەیشتووەتە ئەو نرخە و لەخوار ئەو نرخەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

100 دۆلار بە 145هەزار و 500 دیناره‌

100 یۆرۆ بە 174 هەزار دیناره‌

100 پاوەن بە196 هەزار  دیناره‌

100 لیرەی توركی بە 20 هەزار  دیناره‌

100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 6 هەزار و 750 دیناره‌

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن