نەوت نرخە بەرزەكەی لە دەستدەدات
08:29 - 23/01/2021
زه‌مه‌ن_جیهان
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی
جیهاندا، چەند رۆژێكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و ئەمڕۆ رووی له دابه‌زین كرد.
ئه‌مڕۆ شەممە، نرخی یه‌ك
به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت 55 دۆلار و 9 سه‌نته و نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكیش
به 51 دۆلار و 99 سه‌نته.
چەند رۆژێكە نرخی نەوت رووی
لە دابەزین كردووە ئەوە دوای ئەوەدێت، ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، نرخى نەوت به‌رزترین
ئاستی له ماوه‌ی 11 مانگی رابردوو تۆمار كرد و له سه‌روی 57 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی
پێوه‌كرا.
لە مانگی ئازاری ساڵی
رابردوو دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین
ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.