بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێ دەڵێت؟
10:04 - 21/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 21-1-2021ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
کارەکانت دەستپێدەکاتەوەو دووبارە لەرووی ئابورییەوە بەرەو پێش دەچیت، گرنگی بە هاوسەرەکەت و خێزانەکەت بدە و ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بێت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
بەرگەی ئەو ئازارانە بگرە کە روویان تێکردوویت، بەمنزیکانە چەند کەسێک سەردانت دەکەن سەبارەت بە پرۆسەی هاوسەرگیری.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشت دەبیتەوەو پێکەوە کاری نوێ ئەنجامدەدەن، بەمنزیکانە هاوڕێیەکی نزیکت دەبینیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەهۆی هاوپیشەکانتەوە تووشی گرفتێک دەبیت، گرنگی بە کارەکەت بدە وخاڵی لاواز مەیە بەدەست هیچ کەسێکەوە، تەندروستیت جێگیرە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
بەهۆی توڕەبوونتەوە بەشێک لە هاوڕێکانت لەدەستدەدەیت، خۆشەویستەکەت داوای شتێکت لێدەکات، گرنگی بە دۆخی تەندروستیت بدە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لەرووی مادییەوە دۆخت بەرەو باشبوون دەچێت، بەڵام درۆ زۆر بۆ خۆشەویستەکەت دەکەیت و هەڵیدەخەڵەتێنیت بەمەش لێت جیادەبێتەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بە کارەکانتدا بچۆرەوەو بە گفتوگۆو کردەوە هاوڕێکانت ئاشت بکەرەوە، بەهۆی کێشەیەکەوە نێوانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت تێدەچێت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
تووشی قەلەقی دەبیت بەهۆی ئەوەی ناتوانی دڵی هەمووان رابگریت، خۆشەویستەکەت توڕەیە و بەوەش تۆ هەست بە بێزاربوون دەکەیت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
تەمەڵ مەبە و متمانە بە خۆت بکە و ئاستی رۆشنبیریت زیادبکە، گومان لە خۆشەویستەکەی دەکەیت و بەوهۆیەوە لێی جیادەبیتەوە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەگەر بەدوای سەرکەوتندا دەگەڕێیت، پێویستە هەوڵی جدی بۆ کارەکەت بدەیت و تواناکانت بخەیتەکار، رۆشتن بە پێ زۆربکە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بەرپرسەکەت هەواڵێکی ناخۆش لەبارەتەوە دەبیستێت و تووشی شۆک دەبێت، بەبڕیارێکی مەترسیدار خۆشەویستەکەت زویر دەکەیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
بەهۆی کارە نوێکەتەوە، تەواوی ژیانت دەگۆڕێت، هەوڵمەدە هەستەکانت لە ئاست ئەو کەسە بشاریتەوە کە خۆشت دەوێت.