كازمی لەگەڵ وەفدێکی باڵای یەکێتی کۆبۆوە
10:07 - 16/01/2021
زەمەن_بەغدا
مستەفا كازمی
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی
لاهور شێخ جەنگی لە بەغدا كۆبوەوە.
لاهور شێخ جەنگی،
پشتیوانیی حزبەكەی نیشانداوە "بۆ تێپەڕاندنی ئەو بڕگە یاسایەی کە تایبەتە بە
پشکی کورد و شایستە داراییەکانی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی٢٠٢١ لە پێناو
چارەسەرکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم" وەك ئەوەی لە راگەیەندراوێكی هاوسەرۆكی یەكێتیدا هاتووە.
هاوکات داواشیکردووە،
پشکی جوتیارانی هەرێم لەبەرچاو بگیرێت و وەک بەڵێنیان پێدرابوو کێشەکانیان بۆ چارەسەر
بکرێت.
لە تەوەرێکی تری
دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوە، دەربارەی پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی
عێراق لەو بارەیەوە لاهور شێخ جەنگی وتویەتی: هەر بڕیارێک لەلایەن حکومەت و کۆمیسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بدرێت وەک یەکێتیی پشتیوانی دەکەن بۆ تەواوکردنی
ئامادەسازییەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەرکەوتنی پرۆسەکە.
داواشیکردوە سەرۆک
وەزیران ڕۆڵی هەبێت لە دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی ئارامی زیاتر لە ناوچە دابڕێندراوەکان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە، هاوکار و پشتیوان بێت و
هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە پێناو سەقامگیری عێراق و پاراستنی
مافی هاوڵاتییان لە چوارچێوەی دەستوری عێراق.
لە كۆبونەوەكەدا
هەریەک لە ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتیی
یەکێتیی ئامادەیبوون.