ڤیدیۆ.. کەژێ هاوتا گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد دەڵێتەوە
10:20 - 16/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەند کەژێ هاوتا گۆرانی "سکاڵا"ی هونەرمەند زیاد ئەسعەد دەڵێتەوە.
لە ئەکاوتنی خۆی لە ئینستاگرام، خانمە هونەرمەندی لاو کەژێ هاوتا ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوەو تێیدا گۆرانی "سکاڵا"ی هونەرمەند زیاد ئەسعەدی مامی وتەوەو سەرنجی هەوادارانی بۆ خۆی راکێشت.
خانمە گۆرانیبێژی لاوى شارى ههولێر "کەژێ هاوتا"، كچى هونهرمهندى ناودارى كورد هاوتا ئهسعهد و برازاى هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئهسعهدە، لە ئیستادا خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیە.