نرخی نه‌وت روی له دابه‌زین كرد
08:36 - 15/01/2021
زه‌مه‌ن_ جیهان
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، چەند رۆژێكە رووی
لەگۆڕانكاریدایه و ئه‌مڕۆ دابه‌زینی به‌خۆوه بینی، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێـت رۆژی
چوارشه‌ممه به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 11 مانگی رابردوو تۆمار كرد و له سه‌روی
57 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی یه‌ك
به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 56 دۆلار دابه‌زی و نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی ئه‌مریكیش
بوو به 53 دۆلار و 34 سه‌نت.
لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و
کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە
مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.