1598 ئابوری

ئێستا.. نرخی دۆلار زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

03:49 - 13/01/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر نیه‌ و به‌پێی كات گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ، ئێستا نرخی 100 دۆلار بە 143 هەزار و 750 دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.


سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، كه‌ بازاڕی دراو كرایه‌وه‌ نرخی 100 دۆلار به‌ 143 هه‌زار و 500 دینار بوو، به‌ڵام ئێستا نرخی 100 دۆلار بۆ 143 هه‌زار و 750  دینار به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار دابه‌زینی بۆ خۆیه‌وه‌ بینی و نرخی 100 دۆلار له‌ نێوان 141 هه‌زار بۆ 143 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن