بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێ دەڵێت؟
09:49 - 09/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 9-1-2021ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
پەیوەندیت بە هیچ کەسێکەوە نەبێت و سەرقاڵی ژیانی تایبەتی خۆت بە، خۆشەویستەکەت داوات لێدەکات واز لە کارە نوێکەت بێنیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
هەست بە بێزارییەکی زۆر دەکەیت و پلانی جۆراوجۆرت داناوە بۆ ئەوەی ژیان بگۆڕیت، لە زۆرێک لە هاوڕێکانت دوورکەوتوویتەتەوە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەوڵبدە ژیانت بەرەو ئاڕاستەی خۆشی بەرێبکەیت و هەڵسوکەوتت لەگەڵ کەسەکان نەرم بکەیت و دڵخۆشبیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لەرووی مادییەوە دۆخت خراپ دەبێت و واز لە کاری سەرکێشی بێنە، متمانەی خۆت لای خۆشەویستەکەت لە دەست مەدە و گرنگی پێبدە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
رۆژێکی پڕ لە فشار بەسەردەبەیت و ناچار دەبیت بێدەنگ بیت لە ئاست ئەو هەڵانەی لە شوێنی کارەکەتدا روودەدەن، گومانت لە خۆشەویستەکەت هەیە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بۆ تۆڵەسەندنەوە کەسانی دیکە بەکارمەهێنەو تۆمەتباریان مەکە بە شتی ناشرین، لەم ماوەدا رووبەرووی گرفتێکی گەورە دەبیتەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
زۆر بیر لە رابردوو دەکەیتەوەو کەسە نزیکەکانت بە وشەی نەشیار زویر دەکەیت، لەهەموو شتێکدا تەنها خۆتت مەبەستە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کێشەیەکی گەورە کە لە ناو خێزانەکەتدا روویداوە کپ دەکرێتەوەو تۆش پشوویەک وەردەگریت، خۆشەویستەکەت پێویستە گەشتێک بکات.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەوڵبدە کۆنترۆڵی توڕەبوونەکانت بکەیت و هەموو شتە باشەکان بکە بەرامبەرت دەکرێت بە ئاسانی لەیادیان مەکە و کەسێکی خەمخۆر بە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەو کارەی لە لایەنێکی پەیوەندیدار داوات کردبوو شکست دێنێت و بێ هیوا دەبیت، خۆشەویستەکەت هەست بەبێزاری دەکات لەگەڵتدا.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
رۆژێکی پڕ لە ئازار بەسەردەبەیت و بیر لە رابردوو زۆر دەکەیتەوە، خۆشەویستەکەت هەڵەیەک دەکات لە ئاستت و لێی خۆش نابیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
سوود لەو گۆڕانکاریانە وەردەگریت کە لە دەوروبەرت روودەدەن، خۆشەویستەکەت پێویستی پێت هەیە و گرنگی پێبدە و نازی هەڵگرە.