نرخى نەوت لە ٥٠ دۆلار نزیک دەبێتەوە
08:42 - 03/12/2020
"زەمەن"
نرخی نهوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە ٥٠
دۆلار نزیکدەبێتەوە و ئەمڕۆ لەسەروى ٤٨ دۆلار مامەڵە پێوەدەکرێت.
سهرلهبهیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه نرخی بەرمیلێک
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا به ٤٨ دۆلار و ٢٠ سهنت و خاوی ئهمریكیش
به ٤٥ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەیلان پێوەکرا.
سهرهتای مانگى رابردوو، نرخی نەوت نزمترین
ئاستی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی
خاوی برێنت بە ٣٦ دۆلار و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
دوای بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا،
لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ
٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.
لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥
دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.