نرخى نەوت رووى لە نزمبوونەوە کرد
08:56 - 01/12/2020
"زەمەن"
نرخی نهوت ئەمڕۆ لە
بازاڕەکانى جیهاندا رووى لە نزمبوونەوە کرد و بهرمیلێک نەوتی خاوی برێنت به 47 دۆلار
و 60 سهنته.
سهرلهبهیانی ئهمڕۆ
سێشهممه نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابهزینی بهخۆوهبینی،
بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنت به 47 دۆلار و 60 سهنته و خاوی ئهمریكیش به 45 دۆلارە.
سهرهتای مانگى رابردوو،
نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٣٦ دۆلار و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٣٤ دۆلار
مامەڵەی پێوەدەکرا.
دوای بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی
ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی
خاوی ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.
لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی
خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە
ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.