مامۆستایانی خوێندنی کوردی له كه‌ركوك بایکۆتیان کرد
02:17 - 29/11/2020
"زەمەن"
ئەمڕۆ بەبێ ئەنجامدانی ھیچ
مەراسیمێک، دەوامی فەرمی قوتابخانەکانی کەرکوک دەستیپێکرد، بەڵام بەشێک لە مامۆستایان
و بەرپرسانی پەروەردەی خوێندنی كوردی لەبەردەم قوتابخانەی ئاڵا گردبوونەوەیەکی
ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی، ئه‌ندامی
سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایان به "زه‌مه‌ن"ی
راگه‌یاند: خوێندنی كوردی له كه‌ركوك په‌یڕه‌وی له رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی
عێراق ده‌كات، به‌ڵام موچه و شایسته داراییه‌كانیان سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمن.
كه‌ركوكی،
وتی: به‌هۆی دواكه‌وتن و پێنه‌دانی موچه‌وه مامۆستایانی به‌شی خوێندنی كوردی ئه‌مڕۆ
بایكۆتی ده‌وامیان كردووه.
بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردەی
عێراق دەوامی قوتابخانەکان لەھەفتەیەکدا چوار رۆژ دەبێت کە ئەوانیش رۆژەکانی
یەکشەممە تا چوارشەممە دەبێت و رۆژانە حەوت وانە لە قوتابخانەکان دەوترێنەوە
وماوەی ھەر وانەیەکیش ٢٠ خولەک دەبێت.
بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک
خاوەنی سەد ھەزار خوێندکارە کە بەسەر ٥٢٠ قوتابخانەدا دابەشبوون و زیاتر لە ھەشت
ھەزار مامۆستا و فەرمانبەری سەربە خوێندنی کوردی لە کەرکووک ھەیە.