5611 ئابوری

"زەمەن" هۆكاری نەناردنی 320 ملیارەكەی بەغدا ئاشكرا دەكات

06:03 - 25/09/2020

"زەمەن"


ئەندامێكی لیژنەی داراى لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق لەكاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆیدا 320 ملیارەكەی هەرێم دەنێرێت، بەڵام بەهۆی نەبونی سویلەوە تائێستا عێراق مووچەی دابەشنەكردووە.

 
شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارای لە پەرلەمانی عێراق بە"زەمەن"ی وت، "پێشتریش وتومانە كەی حكومەتی عێراق مووچەی خۆی دابەشكرد لە ئەسنای دابەشكردنی موچەی خۆیدا 320 ملیار دینارەكەی هەرێمیش دەنێرێت".

ئەندامەكەی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق وتیشی، "تائێستا حكومەتی عێراق دەستی نەكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ، هەرچەندە دەبوایە هەفتەی رابردوو دەستیان پێكردایە، بەڵام نازانین بۆ ئەم هەفتەیە دابەشدەكرێت یان نا، چاوەڕێی دەكەین دابەشیبكات".

سەبارەت بە هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق وتی، "حكومەت سویلەی نیەو سویلەی لەبەردەستدا نیە ئیتر نازان بۆ هەفتەی داهاتوو خۆیان ئامادەكردبێت".

روونیشیكردەوە، "ئەوەی ئێمە پرسیارمان كردووەو بیستومانە هیچ گرفتێك لەبەردەم ناردنی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم دا نیە، تەنها ئەوەیە كەی دەستی بە دابەشكردنی موچەی خۆی كرد ئەویش دەنێرێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن