عه‌زیزیه‌كـــــــی ســــــــــوور
08:45 - 18/09/2020
ئێبا
ليندكڤیست*
وه‌رگێڕانی:
گۆران مه‌ریوانی
ره‌شترین رۆژی
رۆژگار
ئه‌مڕۆ ره‌شترین
رۆژی رۆژگاره
عه‌زیزیه‌كی
سووری كاڵم له‌به‌ركردوه،
وامده‌زانی
هه‌موو پێده‌زانن،
ئێستا؛ ئیتر
كه دولبه‌ره‌كه‌م مردوه!
عه‌زیزیه‌كه‌م
سووره
سووره وه‌ك
ئازار
سووره وه‌ك
خوێنه
ره‌نگه كه‌سیش
تێنه‌گا؛
ره‌نگه كه‌سیش
به حاڵی من
په‌ی نه‌با.
ژیان له ده‌وروپشتم
ده‌گه‌شایه‌وه
ئۆهـ، گوڵه
سه‌عاته‌كان كه‌ی وا جوان پشكوتوون،
گوڵاڵە‌كان
كه‌ی وا سووری ئازاربه‌خش-بوون،
ئاسامنیش هه‌تاویی، شینی ده‌كرده‌وه.
ته‌واو، دولبه‌ره‌كه‌م
مردوه.
نازانم روو
له كوێكه‌م؟
عه‌زیزیه‌كه‌م
نوێیه.
عه‌زیزیه‌كه‌م
سووره.
سوورێكی بێ
تۆیه.
برۆ، بڕۆ،
بڕۆ .....
جاده‌كان له‌به‌ر
هه‌تاوێكی خۆڵه‌مێشیدا كه‌وتوون
بڕۆ..... بڕۆ
...
ئاواره‌یه‌ك
له نزیكمه‌وه پێ هه‌ڵده‌نێ -
بڕۆ، بڕۆ....
ئه‌مڕۆ به
زه‌مه‌نێكی جاویدانی ده‌شێ
بڕۆ
...... بڕۆ .......
ده‌ستم ده‌سووتێ
و ده‌برژێته‌وه
وه‌ك ئه‌وه‌ی
كڵپه ئاگرێكم هه‌ڵگرتبێ.
بڕۆ ... بڕۆ
...
جاده‌كان له‌به‌ر
هه‌تاوێكی خۆڵه‌مێشیدا كه‌وتوون.
ئه‌مڕۆ به
زه‌مه‌نێكی جاویدانی ده‌شێ.
خودایه!
سه‌بووریمان
به‌رێ.
كه‌سێ نییه
لێره، له‌سه‌ر زه‌مین؛
تا داخی دڵی
بۆ هه‌ڵڕێژین.
هه‌چ وشه‌یه‌كیش
بڵێین؛
ده‌بێته قوڵپی
گریانێكی به تین.
بڕۆ ده‌ره‌وه
بۆ شه‌قامه‌كان، بۆ كوچه و كۆڵانه‌كان!
له‌وێ، ژنان
له گشت شوێنێ دانیشتوون
دادوبێدادیانه
له دونیای باراناوی و سارد،
باسی گشت شتێ
ده‌كه‌ن كه رووده‌دات،
له كۆتاییدا،
دێنه سه‌ر
ئه‌وه‌ی كێییان له ده‌ست دا،
ئه‌وجا پرشنگێ،
رووناكییه‌ك
له‌و چاوه كزانه‌یاندا هه‌ڵده‌كا.
یه‌كێ ده‌ڵێ:
من ته‌نیا فه‌رزه‌نێكم هه‌بوو،
میهره‌بانترین
كه‌سێ بوو؛
كه‌چی مرد.
یه‌كێكی تر
خۆشه‌ویسترین ئازیزی له ده‌ست داوه،
نه ئه‌و،
نه دونیا وه‌ك جاران ماوه،
ئیتر له سینه‌دا
هه‌ر ئاخه‌وئۆف،
له سه‌ر لێویش
بزه‌یه‌كی فه‌وتاوه.
دولبه‌ره‌كم
مردوه.
عه‌زیزیه‌كه‌م
سوور بووه.
سوور وه‌ك
ئازاره.
سووره وه‌ك
خوێنه.
سوورێكی
* ئێبا لیندكڤیست، 1995-1908، هەفتانە دەکرێ بەرهەمێکی
خانم لیندکڤیست لە (زەمەن) بخوێنرێتەوە. زمانی دەق، سویدی. هەر لە سویدیشەوە وەرگێڕاوە.
* خانم کارین
بۆیێ، 1900-1941، شاعیر و نووسەری بە نێوبانگی سویدی، هاوڕێی لیندکڤیست بووە. ئەم شیعرەو
تەواوی دیوانێک کە بە هەمان نێوەوەیە پێشکەشی کارین بۆیێ کردوە، دوای خۆکوشتنی بۆیێ.