نرخی نەوت بەرزبووەوە
08:37 - 16/09/2020
"زەمەن"
نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهاندا بەرزبووەوە
و له ئێستادا بهرمیلێك نهوتی برێنت ٤١
دۆلار و ١٤ سەنتە، ئەو بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە
خوار ٤٠ دۆلارەوە ماماڵهی پێوهدهكرا.
ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە
بازاڕەکاندا بە ٣٨ دۆلار و ٩٨ سەنتە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنتیش بە ٤١ دۆلار و
١٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، لە ماوەی
چەند مانگی رابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی نزیکەی ١٤٪ بەرزبوونەتەوە ئەمەش
دوای ئەوەی لە نیسانی ئەمساڵدا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی
ئەمریکی بۆ ٣٧ دۆلار خوار سفر دابەزی.
لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥
دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.
بەرزبوونەوە و دابەزینى نرخى نەوت لهبازاڕهكانی
جیهاندا، پەیوەستە بە ئاستى بەرهەمهێنانى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و بەرهەمهێنانى
نەوتى بەردین لەلایەن ئەمریکا و گرژى و ئاڵۆزى لە نێو وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و لەلایەکی
دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی هۆکارێکی دیکەن.