ترەمپ هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە ئێران دەکات
11:01 - 15/09/2020
"زەمەن"
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و ڕایگەیاند،
هەر هێرشێک لەلایەن ئەو وڵاتەوە بکرێتە سەریان ١٠٠٠ جار بەهێزتر وەڵامیان دەدەنەوە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە
هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی راپۆرتە
ڕۆژنامەوانییەکان، لەبەرامبەر کوشتنی قاسم سولەیمانیدا، ئێران پلان بۆ تیرۆرکردن یان هێرشێکی دیکە دژ بە ئەمریکا دادەنێت.
ترەمپ راشیگەیاندووە، "هەر هێرشێکی ئێران
بە هەر شێوەیەک بێت، بە هێرشێکی ١٠٠٠
هێندە بەهێزتر وەڵامیان دەدەینەوە"
بەربەیانی رۆژی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠،
ئەمریکا، هەریەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی لە نزیک فڕۆکەخانەی
بەغدا بۆردومان کرد و کوژران.