470 عیراق

توێژه‌رێكی سیاسی و ئه‌منی عێراق تیرۆركرا

09:12 - 06/07/2020

"زه‌مه‌ن"


پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن" له‌ بەغدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، هیشام هاشمی، چاودێری سیاسیی و ئەمنی عێراقی لە بەغدا تیرۆركرا.

تیرۆرکردنی هیشام الهاشمی، توێژەری سیاسی و ئەمنی عێراقی، له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ناوبراو نزیک بووە لە مسته‌فا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و زۆریش لەو کەناڵە هەواڵیانەوە دەردەکەوت، کە سعودی وئیماراتی بوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به‌ دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، بەراستیی بە داخەوه‌، هیشام هاشمی، مرۆڤێکی ورد و پڕ زانیاری، ئازا و ئازاد و بوێربوو، یەکێک بوو لە دەنگ و رەنگە سەنگین و نیشتمانییەکان.

هاوكات، ئەمڕۆ ناوەندی هەواڵی مهری نزیك لە سوپای پاسداران، لە ڕاپۆرتێكدا هێرشی توندی كردووەتە سەر مسته‌فا كازمی و جوڵەكانی بە گومانی ناوبردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن