بههای تمهنی ئێرانی بهرامبهر به دۆلاری ئهمریكی هاڕهی كرد
04:11 - 05/07/2020
"زهمهن"
جارێکی دیکە نرخی دراوی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئهمریكی توشی داشکانێکی گەورە
بوو، بەجۆرێک نرخی یەک دۆلار بەرامبەر (217) هەزار ریاڵی ئێرانییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، جارێکی دیکە نرخی دراوی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی
توشی داڕوخانێکی گەورە بوو، کە ئەوەش کەمترین نرخە کە لەماوەی رابردودا تۆماری
کردبێت، بەهۆیەوە دۆخی ئابوری ئەو وڵاتە توشی شڵەژانێکی زیاتر دەبێت.
لە یەکەم کاردانەوەشدا، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ تیمی ئابوریی
وڵاتەکەی کۆبوەوە و داوای لە بانکی ناوەندی کرد، کە کۆنتڕۆڵی نرخی دراوی وڵاتەکەیان
بەرامبەر دراوی بیانی بکەن، هەروەها دۆخی ئابوریی وڵات ببوژیننەوە، کە لەماوەی
رابردو و بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و پەککەوتنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی دوچاریان بوە.
رۆحانی ئاماژهی بهوهشكرد، سەقامگیریی دەگەڕێتەوە بۆ ئابوری ئێران و بازاڕی
دراو، ئەوەش دوای دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی هاوردە و هەناردەکردن لەماوەیەکی نزیکدا.
سەرۆک کۆمار رەتیکردنەوە، کە دۆخی ئابوری لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەت دەرچوبێت و
جەختی کردەوە، دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و هەناردەکردن و کەمکردنەوەی
پشتبەستن بە نەوت، هەنگاوی گرنگن بۆ بوژانەوەی ئابوری، کە بەهۆی گەمارۆکان و ڤایرۆسی
کۆرۆناوە، ئابوری ئێران روبەڕوی گرفت بوەتەوە.