نرخی تمەنی ئێرانی رێژەیەک دابەزی
05:12 - 04/07/2020
"زەمەن"
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی تمەن رێژەیەک دابەزی و 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە شەش هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا و 100 دۆلاری ئهمریكیش دەکاتە 2,100,000 تمەن.
ئێوارەی ئهمڕۆ شەممە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بازاڕەکانی دراو لە شاری هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" کەوتوون، نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە شەش هەزار و 250 دینارە، ئەمە لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ 100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە کرابوو.
نرخەکانی دیکەی ئەمڕۆش بەم شێوەیەن:-
نرخی دراوەکان ئەمڕۆ بەمشێوەیەن:
نرخی 100دۆلار بە 123ھەزار دینارە.
نرخی 100پاوەن بە 153هەزار دینارە.
نرخی 100یۆرۆ بە 138هەزار دینارە.
نرخی 100لیرەی تورکی بە 18ھەزار و 500دینارە.
نرخی 100ھەزار تمەنی ئێرانی بە 6ھەزار و250 دینارە.