سه‌دای رۆماننووسی كورد بورهان سوێنمێز له گه‌وره مێدیاكانی جیهاندا
03:25 - 04/07/2020
وه‌رگێڕان-و ئاماده‌كردنی: گۆران مه‌ریوانی- هیندوستان
په‌یڤی وه‌رگێڕ
بورهان سوێنمێز دیارده‌یه. سه‌دای ئه‌و دونیای گرتۆته‌وه. ته‌واوی دونیای ئێستێتیكا و ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌كانی له‌یه‌ك خاڵدا كۆكن، ئه‌ویش ئه‌و نووسه‌ره نوێخوازه‌ی جیهان له چاوه‌ڕوانیدایه، به ئاڵای ئافراندنی ئه‌ده‌بێكی نوێوه په‌یدابێ، له سوێنمێز-دا ده‌بینرێ. ئه‌و- خۆی و گونده‌كه‌ی (بستێ) له هه‌رێمی كوردستانه‌وه دوورن، كه‌چی كه‌سێ ناوی ئه‌وی نه‌بیستووه. به مه‌رجێ باكور گه‌ره‌ترین به‌شی وڵاته. تۆبڵێیت شاعیر، نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند، رۆشنبیر و..... له باكورێ نه‌بن؟
خه‌باتی گه‌لان و كوردستانیانی باكور نه‌ك ته‌نێ به‌باری سیاسی ڕا خه‌ریكه ده‌خه‌فێنرێن، بگره چالاكی وان له بواری كو‌لتور و ئێستاتیكاشدا كه بێنه‌زیره به‌ژێر هه‌وری گومانه‌وه ده‌خرێن. ده‌نگی وان ته‌نیا سه‌دای ئازادیه. دوور له سیاسه‌ت، ئه‌م بواره كولتوری و ئێستاتیكییه‌ی هه‌رێم كه 29 ساڵی تێپه‌ڕاندوه، به‌ڵام سه‌رده‌می هه‌داری یان نه‌داری، به باش-خراپ له‌كن ده‌زگا رۆشنبیری و كولتوریانی باشور، مێدیا و هه‌زاران كه‌ناڵی تێڤێ و بارته‌قای وان رۆژنامه‌وان، گۆڤاره‌وان، ئه‌كتیڤیستانی رۆشنبیری و كولتوری، به ئه‌نقه‌ست یان نائه‌نقه‌ست پشتگوێ خراوان. هاوكات له كولتوری پشتخوراندنی یه‌كتری و گۆڕینی ڤیستیڤاڵی كولتوری بۆ مه‌یدانی جۆرێك له‌و ``پشتخوراندنه، تا ئه‌منیش درێخی ده پشتخوراندنی به‌ڕێزتاندا نه‌كه‌م``، قسوری نه‌كراوه. ناچار ئه‌ز ئه‌و ئه‌ركه وه‌ئه‌ستۆی خۆم ده‌نێم و ده‌نگێك له ده‌نگانی باكورتان بۆ ده‌خه‌مه سه‌ر مێزی خوێندنه‌وه. ناكرێ ئێمه كوردستانی و مرۆڤ بین لێ چالاكی كو‌لتور و ئێستاتیكیمان بۆ ده‌ڤه‌رێك و شارێك و گه‌ڕه‌كێك كورتبكه‌ینه‌وه، گشتبین نه‌بین. ئه‌فسوس بۆ ده‌نگه جیاوازه‌كان، مه‌خابن بۆ خۆنه‌ویستان. ده‌مێ ته‌واوی دونیا له سه‌دای ئێستاتیكارێكی مه ده‌دوێ، ده‌زگا، مێدیا، تێڤێی و ........ ئێمه له ئاست ئه‌ودا نابیناین. تۆ بڵێیت كو‌لتور و رۆشنبیری و مێدیاكارانیش وه‌ك سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بووبێته مه‌یدانی خۆنوواندن و گه‌نده‌ڵكاران؟
ئه‌مه‌ی لێره‌دا ده‌یبینن كورته‌یه‌كه له بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی مێدیا، ده‌زگا و خانه كولتوری و رۆشنبیریه‌كان كه له‌مه‌ڕ سوێنمێز ئێمە نووسیوویانه. ئه‌من ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بم. دیدار و نمونه له نووسینی ئه‌و بۆ ژماره‌كانی داهاتووی زەمەن هه‌ڵده‌گرم.
گۆران مه‌ریوانی
ده‌رباره‌ی هه‌ردوو رۆمانی ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ و لابرینت
* بورهان سوێنمێز خاوه‌نی شه‌رم و عه‌زمێكی فه‌یله‌سوفانه‌ی وه‌هایه به‌رد ده‌شكێنێ. ئیگابا سێگا، گۆڤاری -كۆریر دێلا مه‌گازینێ- ئیتالیا.
* ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ رۆمانێكی ئازاربه‌خش و سه‌رنجڕاكێشه و، له یادگه‌دا ناسڕێته‌وه، له داوی ده‌رباز نابیت.
دالێ پێك نووسه‌ری - Visions and Revisions-
* قوڵ و كاریگه‌ر، كلاسیك له ستره‌كچه‌ریدا. ئه‌من پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌م رۆمانه ده‌یه‌وێت خۆی بكاته یه‌كێ له به‌رهه‌مه كلاسیكیه‌كان.
رۆزیێ گۆڵد سمیث –تۆڕی ئه‌ده‌بی ئاوروپا، به‌ریتانیا
* هۆنراوه‌ی عه‌شقێكی پڕ ئازار، چوار زیندانی، له قوڵایی بنزه‌مینێكه‌وه، له نێوان پشووی ئه‌شكه‌نجه‌دانیاندا بۆ یه‌كدی ده‌ڵێنە‌وه. لیرێكێكی پڕ ژان تێیدا دۆستۆیێڤسكی به دیكامێرون شاد ده‌بێ.
جۆن راڵستۆن سه‌واڵ، سكرتێری گشتی پێشووی خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ڵه‌م
* سوێنمێز بڕوای پته‌وه‌ی به ئه‌ده‌ب وه‌ك هێزی ئازادیبه‌خش هه‌یه.
جۆشوا بریش ئاله‌ن، زی گاید ئیستانبۆڵ، توركیا
* ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ باشترین نمونه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی شارستانیه‌ت مانیفێستده‌كا. بورهان سوێنمێز حیكایه‌تخوانێكی سڤیلیاره. ئه‌و خه‌ونی پێییه، چیرۆك و دیرۆكی ئه‌فسانه‌یی له هه‌گبەیدایە. . ئه‌و ده‌نووسێ: `سینده‌لێرا له خۆی ده‌پرسێ، چما ئه‌و ده‌كه‌وێته داوی عه‌شقی شازاده‌وه؟ ئاخر چبكه‌م، ئه‌فسانه‌كه قه‌ده‌رێكی تری بۆ نه هێشتبوومه‌وه، وه‌ڵامده‌داته‌وه. `به‌ڵام ئێمه بۆ خۆمان ده‌زانین كه قه‌ده‌رێكی تریش مه‌حاڵ نییه. جا بۆیێ ئیستانبۆڵێكی تریش به‌ده‌ر له نامه‌حاڵه`
سیراپ چێكیر، گۆڤاری ڤارلیك، توركیا
* ئیستانبۆڵ ئستانبۆڵ وه‌ك رۆمانێكی سیاسی دێته پێشچاو، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به سیاسه‌تی هه‌نووكه‌ییه‌وه نییه. ئێمه هه‌ست به بوونی دێكامه‌رۆن-ـی بۆكاشیۆ له ستره‌كچه‌ره‌كه‌یدا ده‌كه‌ین، لێ ده‌كرێ شوێنپێی هه‌ندێ له شاره نه‌بینراوه‌كانی یتالۆ كالڤینۆ له توخمی بوونیادیا هەڵگرین. `شاران` كالڤینۆ ده‌لێ، `شوێن و جێگه‌ی ئاڵوگۆڕن، هه‌ر وه‌كو چۆن له كتێبه مێژووییه‌كاندا هاتووه، ته‌نیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی سریف نیین، زیاتر مه‌ڵبه‌ندی ئاڵوگۆڕی وشان، ئاره‌زو- و یاده‌وه‌رین`. كه‌ره‌كتێره‌كانی ناو ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ وشان، حه‌ز و ئاره‌زوو له‌ته‌ك بیره‌وه‌ریاكانیاندا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن``
ئومێر توركیش، سابیتفیكر نیوز- توركیا
*``وشه‌كانی سێنمێز ته‌واوی دونیا داگیرده‌كه‌ن``. ا.د.ن.كڕۆنۆس-ئیتالیا.
* ئه‌و كه‌ره‌كتێرانه‌ی له ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ-دا هه‌ن، به‌و پیاسه‌كه‌رانه ده‌چن كه شه‌قامه‌كانی پاریس ده‌گۆڕن بۆ شه‌قام و جاده‌ی راسته‌قینه و ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری تێدا ده‌كه‌ن. شه‌قامه‌كانیش ده‌گۆڕدرێن بۆ كۆڵان و كوچه‌گه‌لێك، هه‌ر وه‌كو چۆن واڵته‌ر بنجامین به ئیلهامی بۆدلێره‌وه باسیان لێوه ده‌كا، ئاوهاش زیندان و وه‌تاقه چكۆڵه‌كانیان به خامه‌ی بورهان سوێنمێز ده‌گۆڕدرێن بۆ شه‌قام و خیابانه‌كانی نێو ئیستانبۆڵ.
ئیمراه تونچه‌ر، دیموكراتهابه‌ر نیوز-توركیا
* ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ فه‌زا و بۆشاییه‌ك بۆ خۆی، به هه‌ردوو باری كولتوری-شارستانی و قوڵی-فه‌لسه‌فه ده‌كاته‌وه، به‌وه‌ی كه فره-توێژه، فره توێكڵه له ستره‌كچه‌ر و كۆ-گوزارشتدا، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م خه‌سڵه‌تانه له به‌رهه‌مه كلاسیه‌كیه‌كاندا هه‌ن. پایه و جێگای دانسقه‌ی خۆی له مێژووی ئه‌ده‌بی ئینته‌رتێكستێوالیدا (=په‌یوه‌ندی تێكست به‌یه‌كه‌وه) دیاریده‌كا، هاوكات مزگێنی قۆناخی سه‌رده‌مێكی-نوێی رۆمان ده‌دا. ده‌كرێ له قه‌راری دڵمه‌وه بڵێم كه سوێنمێز `ئه‌و نووسه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌یه` ئه‌ها ئه‌وه‌ی دێت و ده‌ڵێن ئاڵا‌كه به‌رزده‌كاته‌وه.``
هایری ك. یه‌تیك، گۆڤاری مێسێلێ لیتره‌ری مه‌گازین-توركیا.
* بورهان سومنێز هونه‌ری گێڕانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی و فۆڕمه رۆژئاواییه‌كه‌ی پێكه‌وه گرێده‌دا، به خستنه سه‌ر حیكمه‌ت و مه‌ته‌ڵ و تێكه‌ڵكردنیان به دیرۆكه ئه‌فسانه‌یه‌كانی ئیستانبۆڵ بۆ رۆمانه‌كه‌ی بێ دوودڵی. به‌وه‌شه‌وه راناوه‌ستێ، بگره نایه‌ڵێ ئومێد له ده‌ره‌وه‌یدا به جێبهێڵرێ و ده‌ستی خوێنه‌رانێكی وه‌كو من پێی رانه‌گا كه به ئه‌شكم كۆتاییم به‌و 10 چیرۆكه هێنا.
بان‌و یه‌ڵده‌ریان جێنیچ، گۆڤاری: ئاگۆش كیتانكیرك مه‌گازین-توركیا
* به‌ڵام وڵاتكه‌مان ده‌كرێته دۆزه‌خ، ئیدی دۆزینه‌وه‌ی ته‌نیا رۆشناییه‌ك لێره، تا دێ سه‌ختر ده‌بێ. بۆیێ ده‌بێ ئه‌و رۆمانه له شوێن و جێگه‌ی گشتی هه‌بێ، له كافێتێراكاندا به‌جێیبێڵن، له كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی مه‌ردماندا به ده‌نگی به‌رز بیخوێننه‌وه. لێگه‌ڕێن گشت كه‌سێ سه‌دای بورهان سوێنمێز بشنه‌ڤێ، تا تاك به تاكمان لێوه‌ی فێر‌بین چۆن به‌ره‌نگاری ئازار و ژان، خه‌م و جه‌خار ببینه‌وه.
عومه‌ر كوچوكیئیسلامئۆگڵۆ، تێڤێ 24 نیوز-توركیا
* ده‌كرێ به‌ده‌وری سوێمنێز-دا كۆمه‌ڵێ له ئه‌ده‌یبانی جیهان ببینین، به گارسیا ماركێز -ـیشه‌وه. (تاتار)، فۆتۆگرافه‌كه‌ی رۆمانی مه‌زڵومله‌ر بیری (مێلیخادێ) له ( 100 ساڵ له گۆشه‌نشینی)ــمان ده‌خاته‌وه، نووسه‌ری توركی تانپینه‌ر، تۆلستۆی (دوو نووسه‌ری خۆشه‌ویستن له‌كن ئورهان پاموك)، ئه‌وجا ویتگێنیشتاین و شاعیری ئێرانی فه‌روخی فه‌روخزاد``-ـیش.
فابیۆ دێ پڕۆپڕیس، ئێل مانیفێستۆ-ئیتالیا
* (كه‌سایه‌تی) هایمانه له مه‌زڵومله‌ر-دا تایپێكه له جۆری ئاناتۆلیا ماكاندۆ``
تۆماسۆ گیارتۆسیۆ، رادیۆ-3 فه‌هره‌نهایت-ئیتالیا
* بورهان سوێنمێز شوڕشگێڕێكی بێده‌نگی نێو ئه‌ده‌بی ئێمه‌یه. زمانی مه‌زڵومله‌ر ساف و بێگه‌رده، كاكڵه-زمانی هه‌یه. خه‌م و جه‌خار به‌رگێكی شاعیرانه له زوڵمه‌تله‌ر-دا ده‌پۆشن. ئه‌مه چاڵه-ره‌شه‌كه‌ی ئه‌ده‌به به گوزارشته پۆسه‌تیڤ و ئه‌رێنیه‌كه‌ی. خوێنه‌رهه‌ڵده‌لووشێ، ئه‌وجا به نێو ئه‌و چاڵه-ڕه‌شه‌دا لوولی ده‌دات، پاشان ده‌یكاته ئینسانێكی هه‌ستیار و مرۆڤێك-عه‌وداڵی-راستی-.
پاكیزه باریستا، ته‌ره‌ف-توركیا
* ده‌شێ به خه‌یاڵتدا بێ كه شوێن (هه‌یمه‌نه) ئاناتۆلیای ئاسایی نییه. به‌ڵكو ماكاندۆی 100 ساڵ له گۆشه‌نشینی-ـیه. ئه‌و به‌شه‌ی كه له كامبێرج رووده‌دات به چرپه ستایلی ئێڕنێست هامینوای-ـمان بۆ به‌یانده‌كا.
ئاردین ئاكۆیۆڵنلو، ستار-توركیا
* بورهان سوێنمێز ده‌رگایه‌كمان به‌رووی بیره‌وه‌ری برینی كوردا بۆ ده‌كاته‌وه. ئه‌و مه‌یل و خوڵكێكی نییه بۆ پرسیارگه‌لێ `ئه‌من كێم`؟ ئه‌و ده‌پرسێ: ئه‌ز له كویادام؟
ده‌رڤێش ئایدین ئاكوچ، ئۆزگور گوندێم-توركیا
* تا رۆمانه‌كه ناچارمان بكات زیاتر ناخی خۆمان هه‌ڵقه‌نین و زیاتر به دیوی ناوه‌وه‌ماندا شۆڕبینه‌وه، زیاتر رۆمانه‌كه جێی گرینگی پێدانه. رۆمانی مه‌زڵومله‌ر- خاوه‌نی ئا ئه‌و هێزه و قودره‌ته‌یه.
سێنزاودیۆ-ئیتالیا ده‌رباره‌ی رۆمانی لابرینتی بورهان سوێمنێز
* ئه‌م كتێبه وه‌ك تا-خه‌ونێك ده‌خوێنرێته‌وه. (ئه‌م رسته‌یه به مانشێتی گه‌وره نووسراوه- وه‌رگێڕ)
بوراتین قاره‌مانێكی بوونگه‌رای بێ مه‌یل و خوڵكه، زۆربه‌ی جار رۆژگاری خۆی وه‌ك غه‌ریبێ ده‌گوزه‌رێنێ كه شایانی قاره‌مانه‌كه‌ی كن كامۆ-یه.
زی نیۆڕك تایمز
* ئه‌م كتێبه له قووڵایی جوگرافیای سایكۆلۆژی ئیستانبۆڵ-ـدا ده‌گه‌ڕێ بۆ لێپێچینه‌وه له ئه‌فسانه‌دارترین مه‌خلوقێك كه هه‌یه: خودی-خۆ.
شاكاره رۆمانه‌كه‌ی بورهان سوێنمێز، لابرینت، كه به دووی بابه‌تگه‌لێكی هاوشێوه‌ی لویس بۆرگێس*-دا ده‌گه‌ڕێ، به ده‌ستێكی ره‌سه‌ن هه‌نووك تێكه‌ڵ ده‌كرێ.
* گه‌وره رۆماننووسی ئارژه‌نتینی كه به ریالیزمی ئه‌فسانگه‌را به‌نێوبانگه.، ته‌واوی ئه‌م دێڕانه به شێوه مانشێتی گه‌وره نووسراون-.گ.م)
سیمپتوتێ ژوناڵ
* چڕ-و-پڕ، هزر-هوروژێنه‌ر و، نایاب لێ نازدار، لابه‌رینت، چواره‌م رۆمانی نووسه‌ری توركیا بورهان سوێمنێزه، ئیدی ته‌واو ئه‌و وه‌ك یه‌كێ له گه‌وره نووسه‌رانی سه‌رده‌می خۆی، دێته گۆڕێ.
گۆڤاری ئه‌ده‌بی جیهانی ئه‌وڕۆ
* رۆمانێك پڕ زمانی په‌نهان و مه‌ته‌ڵئامێز، سه‌ربوردێكی شاكارانه
Shelf-Awareness
* سوێنمێز شاكارانه چاوساخی خوێنه‌ر ده‌كا به‌ناو زه‌ینی بوراتین-دا (یه‌كێ له پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه- گ.م).
ئه‌و -دیرۆك، سه‌ربورد، حیكمه‌ت و حیكایه‌ت گێڕانه‌وه‌ی مێژوو به‌كارده‌هێنێ- بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌یه‌كی پڕبایه‌خ تا له ژیان تێبگه‌ین. ئه‌مانه گشتیان مۆڕاڵێ نمایشتده‌كه‌ن ده‌كرا مرۆڤ له سایه‌یاندا باشتر بژیابا.
the Literary Review
* رۆمانێكی پڕتێفیكرین
لابرینت هزر-گوشێنه‌ره.
ن.پ.ر بووكس
* ئاسانه حاڵی‌بوون لێی، گه‌ر هه‌ردووك ئا‌لبێرت كامۆ و پاتریك مۆدیانۆ به هه‌ند وه‌ربگرین، وه‌لێ ئه‌م قووڵه. ئه‌م كتێبه، بێ هیچ چه‌ندوچونێك، له زه‌ینی خوێنه‌ردا به به‌رده‌وامی ده‌مێنێته‌وه.
Publisher Weekly
* لابرینت، كارێكی جه‌سور و خود-دوێنه‌ره.
زی ناشوناڵ
* ئه‌م كتێبه هه‌ر له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌یدا به سترانبێژێكی بلوس ده‌چێ كه له به‌رزایی 153م، له‌سه‌ر پردێكی كه‌ناڵی سه‌خت و دژواری، ئیستانبۆڵ بۆگازی،-ـه‌وه خۆی هه‌ڵده‌داته خوارێ تا كۆتایی به ژیانی خۆی بێنێ. بۆ نه‌گبه‌تی ئه‌و نامرێ، وه‌لێ یادگه‌ی ورد و خاش ده‌بێ – بلوسبێژ باش ده‌زانێ كه سوڵتان مه‌رگ بردویه‌تی و نه‌ماوه، ئه‌وی ماوه لابه‌رینت-ێكه بۆ خۆی. ئه‌م رۆمانه چڕ‌وپڕ و كورته، په‌نهانزمان و له‌غزداره، به‌رهه‌می نووسه‌ری ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ-ـه، به‌و پێچ و په‌نایانه‌دا دوای بلوسبێژ ده‌كه‌وێ، پاشان حه‌په‌سانێكمان له كه‌س و شوێندا تووش ده‌كا كه هیچ سه‌رسوڕمانێك به قوله‌ی ناگا.
زی ناشینوڵ
* لابرینت، هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی به‌رهه‌می خه‌یاڵ، وه‌ك په‌رچه‌كردارێك له‌هه‌مبه‌ر زوڵم و سته‌می سیاسی نووسراوه. ره‌وانبێژییه‌كه، نمایشتێكه، هێما و سیمبۆلیكێكه كه سروشتی درزبردوی تاك ده‌رده‌خا، له نێوان رابووردویه‌كی پڕ دژوار و ئاینده‌یه‌كی نادڵنیای جڤاكێكدا هه‌ڵواسراوه.
واشینتتۆنگ ئیندیپێندت رێڤیۆ ئۆف بووك-(=به‌شی رانانی ئازادی كتێب له ده‌زگای قاشینتۆنگ)