هونه‌رمه‌ندێكی دیاری عه‌ره‌ب بۆ 12یه‌مین جار شووده‌كات
06:43 - 08/05/2020
"زه‌مه‌ن"
غاده عه‌بدولڕه‌زاق،
هونه‌رمه‌ندی دیاری عه‌ره‌ب بۆ 12یه‌مین جار شووده‌كات.
خانمه هونه‌رمه‌ندی
دیار‌و شۆخوشه‌نگی جیهانی عه‌ره‌بی، غاده عه‌بدولڕه‌زاق رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری
له‌گه‌ڵ هه‌یسه‌م زنێتا، به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی زنجیره درامای نوێ(سوڵتانه مه‌عز)،
ئه‌نجامداوه، كه خۆی رۆڵی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی تیایدا ده‌گێڕێت و له‌ئێستادا له‌مانگی
ره‌مه‌زاندا په‌خش ده‌كرێت، به‌وه‌ش ده‌بێته 12یه‌مین جار، كه ئه‌و ئه‌كته‌ره پرۆسه‌ی
هاوسه‌رگیری ئه‌نجامبدات له‌ژیانیدا.
غاده محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌زاق،
ساڵی 1970 له‌پارێزگای شه‌رقیه له‌میسر له‌دایكبووه، یه‌كێكه له‌ئه‌كته‌ره هه‌ربه‌ناوبانگ
و دیاره‌كانی میسر‌و جیهانی عه‌ره‌بی و به‌شداری له‌ده‌یان زنجیره دراما و فیلم و
شانۆگه‌ری كردووه.


