نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
11:47 - 08/05/2020
"زەمەن"
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەى لە2% بەرزدەبێتەوەو نرخی یەک کیلۆ دەگاتە سەرووی 55 هەزار دۆلار.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز
بڵاویکردەوە، بەهۆى بڵاوبوونەوەى داتاکانی زیادبوونی رێژەى بێکارى لەئەمریکا و
خراپی دۆخی ئابوورى جیهان، بەهۆى کۆرۆناوە، نرخی زێڕ بەرزترین بەرزبوونەوەى بەراورد
بەدوو هەفتەى رابردوو تۆمارکرد و بەڕێژەى لە 2% بەرزبوەو نرخی یەک ئۆنسە بە یەک
هەزار و 717 دۆلارو 49 سەنت مامەڵەى پێوەکرا، کە نرخی یەک کیلۆ زێر دەکاتە 55
هەزار و 161 دۆلار.
هاوکات، نرخی زێڕ
لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەى خوارەوەیە:
نرخی یەک مسقال عەیارە
24 بە 316 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقال عەیارە 21
بە 290 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقال عەیارە 18
بە 255 هەزار دینارە.