پەیامی مەزڵوم کۆبانی بۆ یادی کیمیای بارانی هەڵەبجە
05:58 - 16/03/2020
"زەمەن"
فەرماندەی
گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە یادی ٣٢ ساڵەی کیمیای بارانی هەڵەبجە پەیامێک
ئاراستەی کوردی هەر چوار پارچەکە و باشور دەکات و دەڵێت، دەبێت ئەو کارەساتە زیاتر
ڕیزەکانمان پتەوتر بکات.
مەزوڵوم
کۆبانێ لە پەیامەکەیدا دەڵێت "٣٢ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا تێدەپەرێت،
کە تاوانکارییەکی دیکەی ڕژێمی بەعسبوو، کوردەکانی ناوچەکە و جیهان دەبێت بۆ
بەرانگاربوونەوەی ئەو تاوانکارییانە ڕۆحییەتی بەرگری و یەکڕیزیان
بەهێزتربکەن".
وتوشیەتی
"سەدەی نوێ شوێنی کۆمەڵکوژی نوێی تێدا نابێتەوە و ئیتر کۆمەڵکوژی پێکهاتەیەک
یان نەتەوەیەک لەم سەردەمەدا جێگەی نابێتەوە".
ئەمڕۆ ٣٢ ساڵ
بەسەر کیمیای بارانی شاری هەڵەبجەدا تێپەڕی کە ڕۆژی ١٦ی ئازاری ساڵی ١٩٨٨ لەلایەن
حکومەتی عێراقی ئەو کاتەوە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا پێنج هەزار شەهیدکران.