یاریزانەکانى ریاڵ مەدرید دەخرێنە کەرەنتینەوە
02:33 - 12/03/2020
"زەمەن"
تەواوی یاریزانانی یانەی ڕیاڵ
مەدرید بۆ ئەوەی دووربن لە نەخۆشی کۆرۆنا خرانە کەرەنتینەوە، پاش ئەوەی یاریزانێکی
تیمی باسکەی یانەکە توشی کۆرۆنا بوو.
هەردوو یانەی تۆپی پێ و باسکەی یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی بوونی یاریزانێک کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە کەرەنتین کران.
پێشبینیش دەکرێت کە بەهۆی ئەو بڕیارەوە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی دوابخرێت.