976 کەلتور

چۆن رۆمانێک بە ١٠٠ رۆژ یان کەمتر دەنووسی؟

10:05 - 05/12/2019

ڤینۆس فایەق/ کردویەتی بە کوردی
(بەشی چوارەم)

(وایدانێ، یەکەمجارە ئەزموونی رۆماننووسین تاقیدەکەیتەوە، بەم ١٥ رۆژە چی دەکەیت؟ ئەم بەشەی کتێبە، وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.)


رۆژی 15
چیرۆکەکەت و کەسایەتییەکانت شانبەشانی یەکتر پەرە پێبدە، ناکرێ یەکێکیان بەجیا لەوانیتر باش دروستبکەیت. کەسایەتییەکانت بوونەوەری تەختە نین بە سیحر لە ئاسمان کەوتبنە خوارەوە، بەڵکو ئەو توخمانە کە هەر هەموویان پێویستن بۆ ئەو درامایەی کە دروستی دەکەیت.

رۆژی 16
دەبێت خوێنەرەکانت باوەڕ بهێنێت کەسایەتییەکانت بوونیان هەیە، یان بوونیان دەبێت و دەبێت بە شێوەیەکی سەرسوڕهێن سەرنجڕاکێشبن. لە هەموو شتێکیش باشتر بۆ دەستنیشانکردنی سروشتی کەسایەتییەکانت، هەڵسوکەوتیان و ئامانجەکانیانە لە ژیاندا. ئەکرێ ئامانجەکانیان باشە بێت یان خراپە، گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە خوێنەر هەڵسوکەوت و ئامانجەکانیان ببینن و باوەڕیان پێ بهێنن و بەردەوام گرنگییان پێبدات. 
چیرۆکێک مەنووسە قەرەباڵەخ بێت، با چیرۆکەکەت لەبارەی کەسێک یان دوان یان سیانەوە بێت، بەڵام بیرنەچنەوە و هەموویان پڕبن لە ئامانج.

رۆژی 17
تۆ پێویستت بە پاڵەوانێکی بەهێزە. زۆربەی نووسەرەکان گرفتی وێناندنی پاڵەوانێکیان هەیە لە ژیان گەورەتر بێت، کامڵ و توندوتۆڵ بێت. لەبیرت بێت پاڵەوانەکەت کەسایەتی سەرەکیی چیرۆکەکەتە. ئەو کەسەیە کە خوێنەرەکەت لەگەڵیدا دەبێت بە یەک. چونکە تۆ دەتەوێت خوێنەر شەیدای پاڵەوانەکەت بن، ئەو (ژن یان پیاو) هاوڕێ تازەکەت. 

رۆژی 18
ئەوانەی کە پێویستت دەبن لە چیرۆکەکەتا بیاندۆزەرەوە و چی دەکەن پێکەوە یان بۆ یەکتر و خودی چیرۆکەکە چیان پێدەکات. ئایا هەر هەموویان بە یەک ئاڕاستە رادەکێشرێن؟ یان بە شەش ئاڕاستەی جیاواز دەڕۆن؟ پرسیاری یەکلاکەرەوە لە خۆت بکە، چ شتێک بۆ خوێنەر زۆر سەرنجڕاکێشە؟ ئەوە تاقیکردنەوەی یەکلاکەرەوەیە بۆ گەشەکردنی کەسایەتی و هۆنینەوەکە، ئایا خوێنەر پەرۆشی دەبێت بۆ ئەمە؟ ئایا گرنگی پێدەدات؟ بۆ ئەوەی لە پەرەپێدانی کەسایەتییەکە و هۆنینەوەکە سەرکەوتن بە دەستبهێنیت، پێویست دەکات بڕیارە گرنگەکان بدەیت. پێویستە بەزەییت بە کەسایەتیەکان و چیرۆکەکەدا نەیەتەوە. کێ دەمێنێتەوەو کێ دووردەخرێتەوە؟ چی دەمێنێتەوەو چی دووردەخرێتەوە؟ بە ڕاشکاوی، ئەمە ئەو جێگەیەیە کە زۆربەی ئەوانەی یەکەمین رۆمانیان دەنووسن تێیدا دەوەستن، چونکە ناتوانن هەڵبژاردەکانیان یەکلابکەنەوە. ئەگەرە زۆرەکان ئەقڵیان سەرسام دەکات، یان تووشی ئیفلیجی تەواویان دەکات. 
گرەو لەسەر ئەوە مەکە، توند و راجێگیربە، بێگومان هەڵبژاردە جیاوازەکان تاقیبکەرەوە، بەڵام دەبێت چیرۆکەکە، روداو بەدوای رووداودا بەرەوپێشەوە بجوڵێنیت، لەگەڵیدا هەموو کەسایەتییەکان بەریت. هەرچی رووداوێک روویدا، دەبێت هەر یەک لە کەسایەتییەکان کاردانەوەی خۆیان لەبەرانبەریدا هەبێت. تەواو وەکو ئەوەی لە ژیانی واقیعیدا روودەدات. 
ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی داو کوشتی، بێگومان ژیانی شۆفێرەکە بۆ هەتاهەتایی دەگۆڕدرێت، هەروەها ژیانی دایک و باوکی منداڵەکەش،  ژیانی خوشک و برا و هاوڕێکانی و تەنانەت پۆلیسی هاتوچۆکە و ئەو پیادانەش کە لەو کاتەدا لە شەقامەکە دەپەڕنەوە. دەبێت بڕیار بدەیت ئەو گۆڕانکاریانە چین. دەبێت بڕیار بدەیت، ئەمە شانسی تۆیە بۆ ئەوەی رۆڵی خوداوەند ببینیت- خۆ ئەگەر بەنیازیت چیرۆکێک بهۆنیتەوە دەبێت ئەو رۆڵە ببینیت. خوداوەند لە ناو وردەکارییەکاندایە. خوداوەند بڕیار لە رێڕەوی رۆمانەکە دەدات. 

رۆژی 19
بەردەوام بە لە پرسیاری بۆچی؟ لە کاتێکدا دەگەیتە هەفتەی دووەم لە دەستنیشانکردنی کەسایەتییەکانت، دەبینیت کۆمەڵێکی باش لە کارتی پێوانەی 5×7ت لا کۆبووەتەوە، کە وردەکارییەکانی ژیانی تایبەتی هەر یەک لە کەسیایەتییەکان، بە جیا رووندەکاتەوە، هەتا دەگاتە پێوانەی ناوقەد و ئەو رەنگانەی حەزیان لێیەتی. ڤلادیمیر نابۆکۆڤ (خاوەنی رۆمانی لۆلیتا) هەموو رۆمانەکانی لەسەر پارچە مقەبای رەق دەنووسیەوە. 

رۆژی 20
دەنگت دەنگی خۆتە، شێوازت شێوازی خۆتە. هەوڵمەدە لە هیچ لە نووسەرە بەناوبانگەکان بچیت. زۆرێک لە نووسەرە تازە پیاکەوتووەکان وا دەزانن دەبێت شتێك بۆ دەنگیان لەسەر لاپەڕە چاپکراوەکان زیاد بکەن. تۆ لەسەر لاپەڕە چاپکراوەکە چۆنیت، دەبێت هەمان کەس بیت لە ژیاندا.  بە هەمان بڕی لێزانیت و شارەزاییت لە ژیان و خەڵکدا، هەروەها بە هەمان بڕی نەبوونی ئەو لێزانی و شارەزاییەت، هیچ گرنگ نییە، بەردەوام بە لە نووسین، ئەو شتانەش کە لە نووسیندا تووشی شپرزەییت دەکەن لە خۆتیان دوورخەرەوە. خۆت بە بە سروشتی. هەروەک رۆماننووسی فەرەنسی، فرانسوا رێنیه دی شاتوبریان نووسی نووسەری رەسەن ئەوە نییە کە لە هیچ کەسێکی تر بچێت، بەڵکو نووسەری رەسەن ئەوەیە کە کەس لەو ناچێت. 

رۆژی 21
خشتەیەک بۆ رووداوی چیرۆکەکەت لە بەشی یەکەمەوە هەتا کۆتایی ئامادە بکە. کاترین ئان پۆرتەر دەڵێت “ئەگەر نەزانم کۆتایی چیرۆکەکەم چییە، بۆچی دەستمپێکردووە؟ کۆتا پەڕەگرافی چیرۆکەکەت بنووسە، بیخەرە چەکمەجەکەتەوە. کە 100 رۆژەکە تەواوبوو، با ببینین تا چ رادەیەک سەرکەوتوو بوویت لە خەیاڵەکانت”. 

رۆژی 22
هیچ شتێك مەکە - بەتەواوەتی هیچ شتێک - لە رۆمانەکەتا لە رووی نووسینی پراکتیکیەوە، هەتاوەکو هەموو هۆنینەوەکەت بە تەواوەتی دەخەیتە سەر وەرەقە (لەگەڵ هەموو کەسایەتییەکان و رۆڵی هەر یەکەیان لە رۆمانەکدا. بە قسەیەکی کۆنی نووسەرە کۆنەکان تێنەکەویت کە دەیانگوت لە بیرۆکەیەکی بنەڕەتی و چەند کەسایەتییەکی کەمەوە دەستم پێکرد، نەمدەزانی بەرەو کوێ دەڕۆم، وازم لە کەسایەتییەکان هێنا لە جیاتی من چیرۆکەکە بگێڕنەوە. رەنگە ئەمە بۆ نووسەرە شارەزا و بە ئەزموونەکان باش بێت، بەڵام زۆربەمان پێویستی بە نەخشەرێگایەکی روون هەیە، ئەگەر ویستمان خۆمان و خوێنەرەکانمان پێکەوە ون نەبین. 

رۆژی 23
کارتەکان و نەخشە سەرەتاییەکە بە دیواری ژووری نووسینەکەتا هەڵواسە، بە جۆرێک کە بتوانیت بە ئاسانی بیانخوێنیتەوە. 

رۆژی 24
ئەوەی ئیدیتۆر و خوێنەرەکان دەیانەوێت، کتێبێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، هەڵسوکەوتی کەسایەتییەکان  لە هۆنینەوەکە بیانجوڵێنێت و سەرەتایەکی روونی هەبێت. 

رۆژی 25
ئیستا تۆ ئەمانەت تەواوکردوە: 
1 پەیمانێک بە بەردەوامبوون. 
2 نەخشەی کار.
3 بیرۆکەی چیرۆکەکە.
4 کۆمەڵە کەسایەتییەکان. 
5 هۆنینەوەیەکی ورد و درێژ لەبارەی چیرۆکەکەوە. 
6 وەسفێکی کورت لەبارەی ناوەڕۆکی رۆمانەکەوە. 
رۆژی 26
ئامانجێک بۆ خۆت دەستنیشان بکە، بەلایەنی کەمەوە رۆژانە چوار لاپەڕە. ئەوە مانای ئەوەیە  300 بۆ 325 وشە، بە نووسین بە ریز. هەندێ رۆژیش لە یەک لاپەڕە زیاتر دەنووسیت، رۆژانی تریش 15 لاپەڕە دەنووسیت. هەوڵبدە بە رێژەی مامناوەندی چوار لاپەڕە لە رۆژێکدا ئیش بکەیت. 

 رۆژی 27
رۆمانەکەت دەستکردی خەیاڵە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە راستییەکانت حەقیقی و راستگۆ نەبن. هیچ شتێك هێندەی راستییەکی نا ورد و نا لۆژیک خوێنەر بێزار ناکات. هیچ شتێکیش راستگۆیی نابەخشێتە چیرۆکەکەت وەکو حەقیقەت و وردەکارییە راستەکان. پەنا بۆ ئینتەرنێت بەرە لە کاتی گەڕاندا، هەروەها گۆڤار و رۆژنامەکان کە لە شوێن و زەمانی رۆمانەکەتدا دەرچوون. جۆر فیدال، کە رۆمانە مێژووییەکانی دەنووسی، لە گەڕانیدا بۆ وردەکارییەکان پەنای بۆ چاپە کۆنەکانی گۆڤاری هاربەر دەبرد. 

رۆژی 28
تەنها قسەکردن دیالۆگ نییە، دیالۆگ مەبەست و ئامانجی خۆی هەیە. چیرۆکەکە بەرەوپێشەوە دەبات. خوێنەر بە سەرنج و بە ئاگا لە چیرۆکەکە دەهێڵێتەوە و هەستێکی دەداتێ کە لە ناو رووداوەکاندایە. لەسەر ئەم بنەمایەش رووداوە کۆنە دوورەکان لەسەر زمانی کەسایەتییەک مەگێڕەوە، بەڵکو راستەوخۆ خوێنەر بخەرە ناو رووداوەکانی چیرۆکەکەتەوە و دەبینیت دیالۆگەکەت ئاسان و سروشتی دەبێت. با دیالۆگەکانی چیرۆکەکەت چالاک و کاریگەربن. ئاگات لێ بێت دەبێت خوێنەر بەردەوام بزانێت کێیە قسە دەکات. 

رۆژی 29
سەیری ئاوێنە بکە و لەبارەی ئەو کەسەوە دەیبینی بنووسە، هەوڵبدە ئەو کەسەی لە ئاوێنەکەدا دەیبینی وەسف بکەیت، پیاو یان ژن بێت کە هێشتا پێی نەگەیشتوویت. لە کۆپلەی وەسفەکەدا پابەند بە بە 300 زیاتر نەبێت. ئەم کەسە بکە بە کەسیایەتییەک لە رۆمانەکەتدا، چ پاڵەوانەکە یان گێڕەرەوەکە یان یەکێک لە کەسایەتییە پلە دووەکان بێت لە چیرۆکەکەدا. 

رۆژی 30
جارێک “کیرت فۆنیجت”ی رۆماننووس گیری خواردبوو، دەیگوت بەهرە شتێکی بەربڵاو باوە، بەڵام ئەوەی دەگمەنە ئامادەگییە بۆ بەرگەگرتنی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ژیانی نووسەرە، لە وێنەیەکی دەستی سەر وەرەقەی دیواری کڵێسایەکی زەبەلاح دەچێت وەکو تشابێلا سیستینا.

ئەم بابەتە لە ژمارە ٢٤ی پاشکۆی کولتوری ڕۆژنامەی "زەمەن" بڵاوبۆتەوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن