521 جیهان

ترەمپ بەسەردانێكی رانەگەیەنراو گەیشتە ئەفغانستان

10:09 - 28/11/2019

"زةمةن"

ترەمپ بەسەردانێكی رانەگەیەندراو گەیشتە ئەفغانستان..

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ بەسەردانێكی پێشتر رانەگەیەنراو بۆ بەشداریكردن لە جەژنی سوپاسگوزاری لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا گەیشتۆتە ئەفغانستان.

 

هەر لەو چوارچێوەیەشدا رایگەیاندوە كە تالیبان ئامادەن بۆ واژۆكردنی رێكەوتنێك بۆ ڕاگرتنی شەڕ.

 

پێشتریش لە مانگی ئۆكتۆبەردا مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا بەمەبەستی گەیشتن بەرێكەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی تالیبان سەردانی ئەفغانستانی كرد، كە دواتر دۆناڵد ترەمپ لە هەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا گفتوگۆكانی لەگەڵ تالیبان راگرت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن