خانمە پێشکەشکارێکی کورد گەیەندرایە نەخۆشخانە
05:35 - 06/11/2019
"زەمەن"
خانمە پێشکەشکار و هونەرمەندی کورد، دڵنیا کاموسی،
بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری گەیندراوەتە نەخۆشخانە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی زەمەن، لە
نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر نەشتەرگەری بۆ خانمە پێشکەشکاری کەناڵی کورد ماکس،
دڵنیا کاموسی ئەنجام دراوە و هەودارانیشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و
فەیسبووک، نزای بۆ دەکەن و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازن.
هاوکات دڵنیا لە ئینستاگرام نوسیویەتی دۆخی تهندروستی له ئێستادا باشه و
سوپاسی ههموو ئهو كهسانهی كردوه كه خهمخۆری بوون و تهندروستی ئهو گرنگ
بووه بهلایانهوه.
دڵنیا خهڵكی ڕۆژههڵاتی كوردستانه و وەک
پێشکەشکار لە کەناڵی کوردماکس کاردەکات و کاری نواندنیشی لە چەند فیلم و
درامایەکدا کردوە.