هەرێم و دادگاى ئیتیحادی !
6/4/2024 5:39:00 PM
بەهرۆز گەڵاڵی
لە وه تەى
برياره يه كبه دواى يه كه كانى دادگاى (ئيتاريه كان )له به غدا دژى كورد ده رچوه ؟
من ره خنه له بڕگەی برياره كه ى كه په يوه سته به موچه ى موچه خورانى هه ريم ناگرم
… جونكه به كاريكى باشى ده زانم .و ە دژى سيستمى (هه ژمارى من)یشم .و ە له گه ل ئه
وه م كه موچه خوران دوربخرينه وه له و زولمو زوردارييه ى كه حكومه تى هه ولير به به رده وامى ده يكات و یەخسیری
کردون.
بابێمە سه ر
بابه ته گرنگه كان ؟ دیارە کۆمەڵێک شارەزای
یاسایی ، خەلکی دڵسۆز، رۆژنامە نوس . ژن و پیاوی بە ویژدان ،بە نوسین و لیدوانی جۆراوجۆر
،باسی ئەو بڕیارانەیانکرد کە لە بە غداوە،ده رباره ى هه رێمى كوردستان بە بەردەوامی
دەردەچن و دەرچون .
به نده ناڕۆمە
ناوه ڕۆکی ئه م نوسين و لێدوان و وتارو لێکۆلینەوانەی
كه دەربارەی بڕیارەکان نوسران و شرۆڤەی جۆراوجۆریان بۆ کردون .به ڵكو ئەوەی دەمەوێ
بە ڕاشکاوی بیڵێم کە زۆر ڕوونە ،زۆربەی بڕیارەکان ،لە دژی بەرژەوەندی بەرزی نەتەوەی
کوردن ،جگە لە بریاری کە پەیوەستە بە باروگوزەرانی موچە خۆران …بێگومان من دیفاع لە
و سیاسەتە نادروستەی حکومەتی هەرێم ناکە م !کە لە چەند ساڵی رابردو ئەنجامیداوە؟ بە
ڵام دیفاعکردن لە کێشە نە تەوایەتیەکەمان و بەرژەوەندیە باڵاکانی هەرێمی کوردستان
بە ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم :
يه كه م :
ئه و بڕیارە يه
كله دواى يه كانه ى كه ئیتاریەکان بەناوی ( دادگاى فيدرالى )؟ ده رباره ى هه ريم بە
بە ردە وامی ده رى ده كەن ؟ئاماژەن بۆ لە قالبدانی هەرێم وە فه شه لى سياسه تى
ناوخۆی هەرێمیشە لەنیوان پارتى و يه كيتی
و هەموحزبەکانی تر وردتر بڵێین ،بگرە سەرنەکەوتنی كابينه کانی حکومەتی هەرێمە .
چونکە تاکو ئێستابە تایبەتی ئەم دوو حزبەمان یەکێتی و پارتی کۆڵەکەی ئەو حکومەتە یەکلەدوای یەکانە
بون .بۆیە لێپرسراون لەفه شه لى سياسه تى
ئابورى سه ربه خۆ؟لە فه شه لى سياسه تى ئه
نجامدانى عينادى ريفه راندوم؟کە دوایش هەرخۆیان ئیلغایان کردەوە..بيگومان باسى سیاسەتی
به غدا ناكه م .چونكه به غدا سياسه تى ئه وه يه هه رێم نه هێلێ وتەنیا ئەو بڕگانەش
لە دەستور جێبەجێدەکات کە له دژی كورد
نوسراون . باسی ماددەی سەدوچل ناکات ؟ باسی شوێنە بەزۆرلکێندراوەکان ناکات .باسی میزانیەی
پێشمەرگە ناکات . باسی سەروەری عیراق و هەرێم ناکات . باسی تەعریبی تازەی کەرکوک
ناکات؟ پاش ماوەیەکی تريش دێ ،بە بریارێک نەوتی خورمەلە و غازی کۆرمۆریش دە خاتەوە
سەر بەغدا. رۆژێک دێت دەزگای زانیاری و پاراستنیش ئیلغا ده كاته وه . وابروات كاك
مه سعوديش له سياسه ت قه ده غه ده كات و ده لى جوداخوازه و دژى ده ستوره و نابى
سياسه ت بكات …لە دوایشدا جەیشەکەشی بە بریاریک دەنێرتەوە شوێنەکانی پێش ٩-٤-٢٠٠٣
و هەرێم دەکاتەوە مە جلیسی تەشریعی و تەنفیزیەکەی سەردەمی ڕژێم .چونکە ئیستاش هەمان
زهنیەت له به غدا حوکمی عێراق دەکات.
دوەم : ئه و
بريارانه ى دادگا ، گەر بە وردی لێکدانەوەی بۆ بکەین ،بريارى له قالبدان
و بچوكردنه وه ى
حكومه ت و په رله مانى كوردستان و په شيمانبونه وه يه له ده ستورى عيراقى سالى
٢٠٠٥و كۆتايی هێنانیشە به هه رێمى
كوردستان بەیەکجاری .
سێهەم: لە بەر ئەوەی پارتی و یەکێتی بەرپرسیارن لە م وەزعە
خراپەی کە ئەمرۆ توشی کوردبۆتەوە ، بەهۆکاری
ئیدارەدانێکی خراپی ململانێکان لە بە غدا
،وە به تايبه تيش دواى وه فاتى مامجه لال ؟ بە داخەوە ئەم سیاسەتە خراپە،کوردی گەیاندە
قۆناغێکی زۆر خراپ کە هەرگیز تاکو ئێستا کورد وەزعی وا خراپی بە خۆیەوە نە بینیوە.
ئه م سياسه ته لوتبه رزييه ،مه غرورييه ،ماڵی كورد وێرانکەرە بە جارێ سەری لەکورد
شێواندوە؟
بۆیە ئەم قۆناغه
ى ئیستا ،کاتی بڕیاردانێکی نەتەوەییە ، كاتى برياردانێکی کوردانەیە ؟
چواره م :کاتی
ئەوەیە کورد وەک نەتەوە یەکی بنەرەتی بە جورئەتەوە ،وە بە یەکگرتوویی قسەی خۆی
بکات وبە کوردی کاتی ئەوەیە
پارتى و يه كێتى
بفەرمون بریارێکی یەکلاکەرەوە بدەن ! چونکە لە وە خراپتر دەها بە غدا چیترماوە پێمان
بکات ؟ وەرن بریارێکی شورشگێرانە بدەین .هەموو
حزبەکانی کوردستانی عیراق کۆ کە ینە وە . ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە ئاشتبکەینەوە .
مە جلیسیکی ئەمنی قەومی کوردستانی عێراق دروستبکەین.لێژنەیەکی باڵا بۆ سەر پەرشتیکردنی
هەڵبژاردنێکی نوێ دەستنیشان بکەین . هیزی پێشمەرگە راستگۆیانە یەکخەینەوە ودەستبکەین
بە سیاسەتێکی دیموکراسیانەی تەوافوقی کە
کوردایەتی و بەرژەوەندی نەتەوەی کورد بپارێزی نەوەک گیرفان؟ وە واز لەم هەلبژاردنە ڕوکەشیانە
بێنین کە بەشی زۆری لە سەر تەزویرکردن و فێلکردن لە یەکتری بینامانکردوە . بێین کوردانە ،وە بۆ کورد بیربکەینەوە .ستراتیژیەتێکی کوردانەو
سیاسیانەی تازە دابڕێژین .ئیتر دەستبکرێ بە ڕێگریکردن لە گەندەلکاران
،ئاشتکردنەوەی میللەتەکەمان ،وە زیندوکردنەوەی بەرەی کوردستانی .هەروە ك پێکهێنانی
لێژنەیەکی باڵا لە هەمو حزبە کوردیەکان وهیچ لایەک پەراوێز نەکرێ و خۆمان هەڵبژاردنێکی
پاکو بێگەردو بێ تەزویرکردن ئەنجامبدەین و ٩٥نۆهەت و پێنج پالێوراو لە كه سايه تى
باش و پاک و بە تواناو پياوى موخته س ، ليستيكى هاوبه شى هه موو حزبه كان پيشكه شى
ميلله ته كه مان بكه ين و وپیشانی ناوەوەو دەرەوەی بدەین کە ئیمە ی کورد تەسلیمی ئیرادەی
ناحەقیەکانی بەغداو ولاتانى هاوسێ نابين ؟ لەگەل دۆزینەوەی چارەسەرکردنێکی دروستیشین
بۆ نوێنەرایەتی پێکهاتەکان و پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان و دیفاعکردن لێیان بە جۆرێک
کە خۆیان نوێنەرانی خۆیان دەستنیشانبکەن و دوایش هەڵببژێرن…
پێنجه م : دوای ئەنجامدانی
ئەم کارانە . هەیئەتیکی هاوبەش بنیرین بۆ لای (ئیتاریەکان و ئیران )، بۆلای (سونەکان
و تورکیا )،پێیان بڵین ئەم دەستورە دەبی هەمو بەندەکانی جیبەجێ بکرێ ! ئەگەرنا
قبولمان نیە بەناوی دادگای فیدرالی هەررۆژەی بەندێک لە دژی نەتەوەی کورد جیبەجێ بکەن
ووە بەردەوامبن لە سەر ئەم سیاسەتەتان لە حکومەتی شیعەو سونەی عەرەب دیینە دەرەوەو
بە راشکاوی دەلێم ده موده ست يه كيتى و پارتى پيكه وه حكومه تى به غدا جێبهێلن
و وموقاتەعەی حکومەتى سونه و شيعه بكەين
؟چونکە ئەو تەعریبەی ئەمرۆ حکومەتی شیعە بە فیتی هەندێ لە وڵاتانی ئيقليمى لە دژی
هەرێم دەیکات هەمو سنورێکی بەزاندوە ؟
فەرمون بریار بدەن.
کورد لەمە زیاتربا زەلیل نەبێ و واز لە بیری
تەسکی حزبایەتی بێنین ؟وە خومان سەرپەرشتی هه ڵبژاردنی خۆمان بكه ين . چونكه به غدا ده يه وى كورد زه ليل
بكات و شه ر بخاته نيوان ميلله تو حزبه كانى كوردستان . ئاوەها بڕوات کۆتایی ئەمساڵیش
بیانو دەدۆزنەوەو هەلبژاردن ناکرێ؟بيگومان به داخه وه حزبه كانى كوردستانيش ، هەمویان
،له م سياسه ته ی حکومەتی بەغدا يارمه تيده رى به غدان ،لە وەی کە زیاتر چاویان لە
پۆست و پارەیە ،وەک لە داخوازیە نەتەوەییەکان . کواماددەی ١٤٠؟ کوا زمانی کوردی بە فەرمی لە پەرلەمانی عیراق؟ کوا میزانیەی
پیشمەرگە ؟ کوا یاسای نەوت و غاز؟ بۆ کورد خومان لە بەغدا باسی ناكه ين ؟جارى
پارتى ده روات له گه ل سونه ى عه ره بو لايه نيكى شيعه بو به رژه وه ندى خوى ریکەوتن دروست ده كات و جارى يه كيتى ده روات له گه ل
ئيتيار يه كان تاک لايه نه پە يوه ندى
دروست دەکات و ریکەوتن ئیمزا ده كات … سه
رده مى مامجه لال وا نه بو .. راسته يه كيتى له شيعه كان نزيكتربو پارتيش له سوننه
كان ! به لام هه م مامجه لال ،هه ميش كاك مه سعود جوره ته نسيقيكيان له نيواندا هه
بو لينه ده گه ران كاره كه تيكبچى و بگاته مريشكه ره شه و خەتێکی سوریان بۆ خۆیان
دانابو ! ئیتاریەکان بە ڕوالەت لەگەل ئەنجامدانی هەلبژاردنن لە هەرێم . بە ڵام بە
کردار نايانەوێ هه ڵبژاردنى هه رێم بكرێ و دەستی دەستی بە هەرێم دەکەن ؟ ده يانەوێ
هه رێم بە یەکجاری و بە تەواوی كوتایی پێبێنن
و هەرێم بی پەرلەمان بی حکومەتی هەلبژیردراوی
شەرعی بمینیتەوە؟دەبێ ئەوەش بلێم ئەم سیاسەتەی ئەمڕۆ بەغدا له دژى كورد ئه نجامى
ده دات ! خه تاكه ى بە شی زۆری هى هه موو
حزبه كانى كوردستانه ،به وانه ى ناو حكومه ت و موعاره زه ش .فه رمون به يه كه وه
وه رنه ده ره وه له حكومه تى به غدا ،با
بزانين بێ کورد ، (شيعه و سونه و گرێدراوه كان)يان ،به غدا به ره و كوێ ده به ن
!کورد حالی لە ئیستا قەد خراپتر نابێ ؟هه ريمى كوردستان نه بى عيراق ناتوانى
بيكورد و شاخه كانى كوردستان خوى له مه ترسيه ده ره كيه كان بپاريزى . ئەوڕۆژەی
هاوپەیمانان عیراق و هەرێم جێدەهێلن ، عێراق و هەرێم ڕوبەڕوی شەرێکی قورس دەبێتەوە
لە گەم داعشو توندرەوەکان.
ئیمەی کورد ئیدی
بەسە با کوردانە بیربکەینەوە ، بەقەد ئەوەی بەعداو ئەنکەرەو تاران بە دوای پاراستنی
ئەمنی قەومی خۆیانن با ئیمەش هە ر ئەوەندە بە تەنگ پاراستنی ئەمنی قەومی خۆمانو
پاراستنی هەرێمی کە مان بین ، ئاوەها بروات هەموی لە دەست دەدەین ….
٤-٦--٢٠٢٤