جوانکاری سەردەم
3/15/2023 2:37:00 PM
ئاڤدین ئەحمەد حەسەن
نهشتهرگهری جوانکاری: بریتیه له دروستکردن، یان چاککردنی شێوەی بەشێک له بهشهکانی
لهش.
ئەم دیاردەیە کۆسپێکە، کە هەڕەشە لە شیرازەی خێزان
دەکات، بەتایبەتی لە ئێستادا زۆرترین خواست لەسەر سەنتەرە جوانکارییەکانە، بەتایبەتی
ئافرەتانی سەردەم، ئافرەتان حەزیان بە بابەتی جوانکاری و خۆڕازندنەوەیە، لە سەردەمی
پێشوودا بابەتە جوانکارییەکان بابەتی سادەبوون، بەڵام لە سەردەمی ئێستادا جوانکاری
خۆی لە دیوێکی تردا دەبینێتەوە، ئەمیش نەشتەرگەری جوانکارییە! پێشكەوتنەكانی بواری
جوانكاریڕۆژ بەڕۆژڕوو لە زیادبوون دەكەن و خواستیش لەسەریان زۆرە، دیارە ئەمەش
گرفتە، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، مرۆڤ وەکو خۆی
نامێنێتەوە زۆریی گۆڕانکاری لە شێوە و ڕووخساریدا و شێوە و شکڵێکی تر وەردەگرێت،
خوای گەورە له قورئانی پیرۆزدا له سورەتی (التین) لەئایەتی (٤) دا، دەفەرموویت:
((لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ ))، واتە: سوێند بهخوا بهڕاستی
ئینسانمان دروستکرد له جوانترین شێوهدا). ڕێزگرتن و ڕێزلێنانی خوای گەورە بۆ مرۆڤەکان،
بەوەی کە لەسەر جوانترین و ڕێکترین شێوە دروستی کردوون، مرۆڤ وجودی وایە حەزی بە گۆڕانکاری
و لاسایکردنەوەیە، تا بابەتی نوێ تاقی بکاتەوە، دیارە ئەمەش کێشە و گرفت دروست دەکات، بەتایبەتی کێشەی خێزانی
دروست دەکات.
بۆیە لە ئێستادا بابەتی نەشتەرگەری جوانکاریڕووی
لە زیادبوونە، ئەم نەشتەرگەرییەش بڕە داهاتێکی باشی دەوێت، کە وا لە مرۆڤ دەکات هۆگر
و ئاڵودەی بەردەوام بێت لەسەری، بڕوای بە کەسایەتی خۆی نەمێنێت، وای لێدەکات گۆڕانکاری
زۆر لە جەستەیدا بکات، بەتایبەتی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان ئەو هەموو قەیرانە
بوونی هەیە؟ لەگەڵ هەبوونی گرفتی دارایی و خواست و داواکاری خەڵک؟ بۆ نەشتەرگەری
جوانکاری بوونی هەر هەیە، بەڵام هاوکات قەیرانی دارایی قورسایی بۆ سەر باری دارایی
خێزان دروست دەکات، ئەگەر چارەسەری ئەم دیاردەیە نەکرێتڕێژەی بەرزبوونەوەی سکاڵا زۆر
دەبێت لە دادگاکان، بۆیە جۆری ئەم سکاڵایانەش، کە بەرز دەکرێتەوە لەلای کەسی زەرەرمەند،
بەهۆی هەڵەی پزیشکی، ئەمەش بەهۆی ئەو گیروگرفتەی لە کاتی نەشتەگەریی و چارەسەری پزیشکیڕوودەدات،یاخود
لەلایەن تاکەکانی خێزان بەهۆی پێنەدانی پارە و تێچووی نەشتەرگەری، کە بڕوایان وایە
دەچێتە چوارچێوەی بژێوی، بەڵام لەیاسای باری کەسی عێڕاقی ژمارە (١٨٨) ی ساڵی (١٩٥٩) ی هەموارکراو لە
ماددەی (٢٤ /ب/٢) بەڕوونی ئاماژە بە جۆری
بژێوی دەکات، وەک: (بژێوی خواردن، شوێنی نیشتەجێبوون، جل و بەرگ و پۆشاک، خەرجی و
چارەسەری پزیشکی)، ئەمانەی سەرەوە دەگرێتەوە، کە بە هیچ جۆرێک باسی نەشتەرگەری
جوانکاری ناکات؟ ناچێتە چوارچێوەی بژێوی و چارەسەری پزیشکی، جگە لەو حاڵەتەی ئەو کەسە
تووشیڕووداوێک بوو، بەهۆیەوە زەرەرمەندبوو ئەوکات، دەکەوێتە چوارچێوەی بژێوی و بەچارەسەری
پزیشکی، بەپێی گەڕان و بەدواداچوون، ئەو ئامارانەی لەیەکێک لەسەنتەرە جوانکارییەکان
قەزای پشدەر وەرمان گرتووە لەیەکێک لەکلینکی
نەخۆشیەکانی پێست وجوانکاری ولەیزەر.
دیارە خواستی هاوڵاتی جیاوازە لەسەنتەری بۆ سەنتەرێکی
تری جوانکاری، بەپێی شارەزایی پسپۆری پزیشکە دەگۆڕێت، زۆرجار هاوڵاتیڕوولەشارێکی
تر دەکات بۆ جوانکاری.
ئەو نەشتەرگەریانەی لە کلینیکی ئەم ناوچەیە
کراوە ئەمانەن: (پێڵوی چاو، بەرزکردنەوەی برۆ، ڕاکیشانی پێستی دەموچاو، بەرزکردنەوەی
لێو ، نەشتەرگەری جێ برینی کۆن ، لابردنی خاڵ و گۆشتی زیاد ).
زۆرترین جوانکاری نەشتەرگەری پێڵوی چاو بووە ،
کە ئەمەش زیاتر لەبەر پێویستی بووە.
ئامارەکانی ئەم سەنتەرە جوانکارییە شایەنی ئاماژە پێدانە هەفتانە لەنێوان (٨-١٢)،
نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت و مانگانەش لەنێوان (٣٢- ٤٨) ، ساڵانەش بەنزیکەی لەنێوان(٤٥٠-٥٥٠)، نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام دەدرێت.
هاوکات سەردانیکردنی ئافرەتان بەڕێژەی(٨٥ -٩٠٪
)و پیاوان بەڕێژەی (١٥٪ )، چارەخوازانیش لەنێوان تەمەنی (٢٥-٤٥) ساڵیدا.
ئامارییەک مانگی ئەو سەنتەرە کەوەرمانگرتووە لە
ساڵی (٢٠٢٣) دا، لەماوەی ئەو مانگە ٣٦ نەشتەرگەری
ئەنجامدراوە، لە ماوەیەکی کەمدا زۆرترین خواست و داواکاری هەبووە،
زۆرترینڕێژەش ئافرەتان بوون، ئەو ئامارانە بەرزتر دەبنەوە، بەتایبەتی لە کاتی بۆنە
و یادەکاندا، ئەگەر بەم شێوازە مرۆڤ بەردەوام بێت لەسەر جوانکاری، بۆ هەر مامەڵێکییاسایی
پێویست دەکات هەموو بەڵگەنامە کەسییەکانی بگۆڕێت، بەهۆی زۆریڕادەی گۆڕانکاری لە جەستە و ڕووخساری ئەو کەسەدا
کەڕوودەدات جگە لەوەی نەشتەرگەری جوانکاری بۆتە هۆی کێشەی خێزانی و زیادەڕۆیی کردن
تیایدا و هاوکات دەبێتە هۆکاری سەرهەڵدانی نەخۆشی دەروونی و گرفتی تەندروستی،
چوونکە زۆرجار ئەم نەشتەرگەرییانە ناگەن بەئامانجی مەبەست، هەوکردن و هەستیاری، دەرنگ
چاکبوونەوەی نەخۆش، زۆر زیانیتری بەدواوە دێت.
لە ئێستادا زۆربوونی سەنتەرە جوانکارییەکان و زۆری
خواستی هاوڵاتیان لەسەری لە کاتێکدا هیچ دەقێکییاسایمان نییە، کەڕێگری بکات لە نەشتەرگەری
جوانکاری و زیادەڕۆیی کردن تێیدا، بۆیە بەپێویستی دەزانین دەقێکییاسایمان هەبێت، بۆ
چارەسەری ئەم دیاردەیە.
+پارێزەر