هەرێمی كوردستان بەرەو كوێ؟
6/14/2022 4:13:00 PM
محەمەد شەریف
كاتێ چاو ئەگێڕی بەناو روداوەكانی چەند مانگی پێشوی
هەرێمی كوردستان بۆت رونئەبێتەوە ئەم هەرێمە لەبەردەم دوو بژاردەی گرنگ و چارەنوسازدایە
كە ئەبێت خۆی یەكلایی بكاتەوە لەوەی كە ئایا ئەیەوێت بمێنێتەوە یاخود نا!!!
بە دڵنیایی مانەوەی هەرێم بە پلەی یەكەم لە
قازانجی پارتی دیموركاتی كوردستان و بنەماڵەی بارزانیدایە، بۆیە لە پێناو ئەم
ئامانجەدا پارتی وەكو هێزی یەكەم و بەرپرسی تەواوی جومگەكانی ناو هەرێمی كوردستان
ئەبێت بچێتە ژێر باری جێبەجێ كردنی بڕیرەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەمەریكا و
هاوپەیمانیان.
پارتی ئەیەوێـت چۆن ئەم هەرێمە بهێڵێـتەوەو خۆی
سەروەر و سەردار و بڕیاردەری بێت ؟؟؟ سەرەتا نەتەوەیەكگرتوەكان و ئەمەریكا جەختیان
لەوە كردەوە كە ئەبێت هێزی پێشمەرگە یەكبگرێتەوەو بكرێتە هێزێكی تەواو سەربەرخۆ و
دەستی حزب تێدا دوربخرێتەوە. ماوەی چەند ساڵێكە لە هەوڵی ئەوەدان و تا ئێستا
توانراوە چەند لیوایەك یەكبخەوەو ئەمەش بەرەوپێشچونێكی باشە بۆ هەرێم و نەتەوە یەكگرتوەكان
و ئەمەریكا و هاوپەیمانانیش پێی دڵخۆشن.
نەتەوەیەكگرتوەكان و ئەمەریكا و هاوپەیمانیان بەمەوە
ناوەستن كە تەنها تەركیز بخەنە سەر هێزی پێشمەرگە بەڵكو كاتی ئەوە هاتووە پەل بهاویژن
بۆ یەكگرتنەوەی هێزە ئەمنی و موخابەراتیەكانیش، سەرەتای ئەم هەنگاوەیش خەریكە ووردە
ووردە دەستپێئەكات و روداوەكانی پێمان ئەڵێن كە هەردوو دەزگای (زانیاری ) و
(پاراستن) ئەبێت ئەو هەنگاوە دەستپێیكەن و تەواوی ئەندام و ئەفسەر و كارمەندەكانیان
لە ئەپارتمانێكی گەورەدا كە بارەگاكەی هەولێری پایتەخت بێت كۆبكەنەوەو بەناوی (ئەنجومەنی
ئاسایشی هەرێمی كوردستان) كار و چالاكیەكانیان بە ئاگاداری ئەمەریكا و هاوپەیمانان
دەستپێبكەن كە ئەمەش پەیوەندیەكی تەواوی بە
هەژمونی ئێرانەوە هەیە لە هەرێمی كوردستان و ئەیانەوێت لە ڕێگای ئەنجومەنی ئاسایشی
هەرێمی كوردستانەوە ئاگاداری تەواوی جموجۆڵەكانی ئێران بن و كۆنترۆڵی تەواوی ئەوە
بكەن كە چیتر نەتوانرێت هەرێمی كوردستان یارمەتیدەرێكی باشی دەزگای ئیتڵاعاتی ئێرانی
بێت.
چونی سەرۆكی دەزگای زانیاری و چەند ئەفسەر و
كارمەندێكی ئەو دەزگایە بۆ هەولێر و دەوامكردنی فەرمیان لەناو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی
كوردستان ئەو ڕاستیە ئەسەلمێنێت كە بێشك هەموو
ئەم روداوانە بە بێ ئاگاداری ئەمەریكا و هاوپەیمانان مەحاڵە روبدات و بێدەنگی و
لاوازی هەڵوێستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەرامبەر هەموو ئەم روداوانە ئەوە پشتڕاست
ئەكاتەوە كە ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە پشتی هەموو روداوەكانن و ناتوانن لەبەرامبەر
هەنگاوەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانیان هیچ هەڵوێستێكی جدیان هەبێت.
بۆیە گرنگە لە ئێستادا یەكێتی نیشتیمانی
كوردستان لەوە تێبگات كە مانەوەی دەزگای زانیاری لە مەترسیدایەو ئەبێت بزانێت كە
چونی سەرۆكی دەزگای زانیاری و چەند ئەفسەرێكی پلە بالای بۆ هەولێر و و كاركردنیان لەژێر ناوی دەزگای زانیاری بڕیارێكی
تەواوی ئەمەریكا و هاوپەیمانانە و هیچ پەیوەندیەكی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
نیە.