بەرھەم ساڵح بۆ پێویستە خوولی دووەم سەرۆکایەتی عێراق بکات؟
1/23/2022 5:45:00 PM
هانا قاسم
ئهمرۆ عێراق به زنجیرهیهك ململانێ و بهریهككهوتنی
سیاسیدا تێدهپهرێت، ناكۆكی پێكهاته و گروپه سیاسی و چهكدارییهكان له ئاستێكی
مهترسیداردایه، بۆیە دۆخی سیاسی و گۆڕانکارییەکان پێویستی بە کەسایەتییەکی سیاسی
دوور بین و واقع بینە تاوەکو سەرکردایەتی ئەم قۆناغەی عێراق بکات، لە نێو ئەو ھەموو
تەنگژەیە سیاسییەدا، سیاسەتمەدار و سەرکردەیەکی کورد سەرۆکایەتی عێراق دەکات، ئەو
دەیەوێت ھەر نەبێت بۆ دەیەی داھاتوو عێراق لە ئافاتی جەنگ و ماڵویرانی دوور بخاتەوە
و بەرەو ئارامی ببات، بەرھەم ساڵح ماوەی سێ ساڵە لە سەرۆکایەتی عێراق بەو ئاڕاستەیە
ھەنگاوی ناوە و کاری کردووە.
له ماوهی ئهم سێ ساڵهدا عێراق به چهندین
رووداوی مهترسیداردا تێپهریووه، ئهو رووداوانه ئهگهری ئهوهی تێدابوو عێراق
بهرهو جهنگێكی ناوخۆیی كارهساتبار بهرێت، بهڵام حیكمهت و سهركردایهتی باشی
بهرههم ساڵح عێراقی پاراست، لە سەروبەندی خۆپیشاندانەکانی عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی
عادل عەبدولمەھدی و دواتر راسپاردنی مستەفا کازمی، بەرھەم ساڵح جگە لەوەی چووە بەرەی
خەڵک بۆ بهدیهێنانی داوا رەواکانی ھاووڵاتیان،
توانی بەر بە جەنگێکی خوێناوی حەتمی بگرێت، و حەکیمانە جەمسەر و ئاڕاستەکان جیاوازەکانی
بەیەک گەیاند و عێراقی لە ئافاتی شەڕی ناوخۆ دوور خستەوە.
لهسهر ئاستی كوردستانیدا، سەرۆک کۆمار رۆڵێکی
یەکجار گەورەی بینی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و گەیشتن بە رێککەوتن،
بەتایبەتی ناردنی بەشە بودجە و خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران و ھاتنە سەر خەت بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک، لهسهر ئاستی ههرێمی و نێودهوڵهتیشدا له سهردهمی
سەرۆکایەتی بەرھەم ساڵح، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان چووە
قۆناغێکی گرنگەوە، بەغدا بووە ترافێکی سەردانی پادشا و سەرۆکی وڵاتانی زلھێز، ئەمەش
بۆ عێراق ھەنگاوێکی گرنگ بوو لە دوای رۆخانی رژێمی پێشوو.
وێستگەیەکی دیکەی سەرۆکایەتیکردنی بەرھەم ساڵح
گەڵاڵەکردن و دەرکردنی چەند یاسایەکی گرنگ بوو، گرنگترینیان قەرەبووکردنەوەی کچان
و ژنانی ئێزیدی و گەڕاندنەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق و یاسای نوێ ھەڵبژاردنەکان.
ئێستا عێراق چووەتە قۆناغێکی تازەوە چ لە سەر
ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، بۆیە ھەڵبژاردنەوەی بەرھەم ساڵح
بۆ خوولی دووەمی سەرۆکایەتی جگە لەوەی پێویستییەکی گرنگە بۆ بەردەوامیدان بە دیدگا
و کار و پرۆژەکانی بۆ شێوازی حوکمڕانی، لە ھەمانکاتدا بۆ عێراق گرنگە سەرکردەیەکی
واقع بین چوار ساڵی دیکەش سەرۆکایەتی عێراق بکات تاوەکو عێراق بگەیەنێتە کەناری
ئارام، بۆ کوردستانیش لە سەر ئاستی نەتەوە و لەسەر ئاستی حزبی پێویستە کەسایەتییەکی
سیاسی وەک بەرھەم ساڵح نوێنەرایەتی کورد و یەکێتی بکات بۆ راگرتنی پارسەنگی ھێز و
پاراستنی ماف و داواکانی خەڵکی کوردستان.