336وتار

"بەڕای من کورد پەلە نەکا باشە لەم شەڕە چەقێیە !!

1/24/2021 11:16:00 AM
ئارام کەرکوکی

 

 

 

 (لۆیاد ئەوستۆن)فەرماندەی نۆی سوپای ئەمریکا (مامە ڕیشە)دەناسێ کە فەرماندەی پێشووی ھێزەکانی ئەمریکابوو لە عێراق ئەم پیاوە یەکێکە لە ھەرە فەرماندەیە دەگمەنەکانی ئەمریکا پیاوێک لەسەدا ٪٨٠ فەرماندەی ئەمریکا ئەم پیاوە وانەی پێ وتۆتەوە وە( ئەکادیمای ژمارە یەکی) ئەمریکا کە سەر بەم پیاوەیە.

 ئەم پیاوە لەتکریت زیاتر لە شەش ھەزار سەربازی عێراق وانەی پێ وتۆتەوە ٤٠٠ کورد بەشداربوون لەو خولەی کە لە( تکریت) وانەیان پێ ئەوترایەوە من یەکێک بووم لەو کەسانە من شانسی ئەوەم نەبوە لە نزیکەوە بیبینم ،بەڵام لە( زلوعیە)ی سەر بە سامەڕا لە پرسەی سەربازەکانی ئەمریکا بینیم سەربازەکان ئەگریان بۆ ھاورێکانیان کە شەوێک تانکیکیان بە بۆمب تەقێندرایەوە سێ سەربازی ئەمریکی تێدا کوژرا ئەوکات پرسەیان بۆدانان من سەردانی پرسەکەم کرد ووتارێکی دا ووتی :من ڕاھێنانم پێ کردن لە ناو جەنگدا گریان ھەلەیە وەرەی ھۆشتان دەشێوێنێ، بەڵام بەڕای من بچن خۆتان ئامادەکەن بۆ تۆلە وتی:ئەوە ھێزێکی کورد لەپالتانە تایبەت لە لایەن" تالەبانیەوە ھاتوە پشتیوانتان ئەبن سیقەتان پیان بێ چەکیشتان دانەنن لە پەنایاندا ،بەڵام بیرتان نەچێ ھیوام نەیەمەوە پرسەی تر ھیوام وایە بێم خەلاتی سەرکەوتنتان بکەم.

 وە وتی: دەست بخەنە سەر دڵتان سەلامەت بن بۆ خانەوادەکەتان چەند ھەفتەیەکی تر ئێوە دەرۆنەوە من لە عێراق دەمێنمەوە ئەم چەند رۆژە بەھاوکاری ئەم ھێزە کوردیە ماندوو بون لەبیرکەن .ئەم پیاوە(مام جەلالی) زۆر خۆشەویست چونکە( جۆ بایدن) ڕای سپاردبوو کە بەڕدەوام پرسی پێ بکا ھەر ئەم پیاوەش داوای لە(مام جەلال) کرد ھێز بنێرن بۆ (سامەرا) "مام جەلاڵ (لیوای ١٦)ی سلێمانی نارد ئەوکات لە (رۆژنامەیەکی ئەمریکی) خۆیندمەوە نوسڕابوو" کوردو ھاوپەیمانانی ئەمریکا لە عێراق پلان دادەربژن ئەو ھێزە سەرکەوتنی سوپای عیراقی  ڕاگەیان و پشتی بەعسیەکانی( تکریت و سامەرا )شکا بەغداش زیاتر شیعە و جەیشی مەھدی بەسەڕیا زاڵ بوون ئەم پیاوە زۆر زیرەکانە زانیاری لەسەر عێراق کۆدەکردەوە فەرماندەی تایبەتی لە سێ ناوچەی عێراق دانابوو بە سێ قاعیدەی گەورە"یەکیان تکریت بوووە سامەڕاو بەغدا چەندان بارەگای بچوکی تر لە لەسلێمانی و کەرکوک و موسل و بێجی و زۆر شوێنی تر( فەرماندەی فرقەی چوار)و تکریت" کۆلونێل چاپلین بوو لەگەل ئەدینۆ سەرپەرشتی سلێمانی ئەکرد ئەدینۆ سەرقاڵی نامیلکەیە بوو.

لەسەر( مامە ڕیشە) من چەندان وێنەو بەڵگەم پێ داوە بیرم دێ لە زۆر فەرماندەکانی دەپرسی من لە  پشت پرسیارو نھێنی ئەو کتێبەوە بووم ڕۆژێ بەنھێنی بانگی کردم پێ ووتم زانیاریەکانم ناردوە بۆ فەڕماندە( لویاد) وتی زۆڕی پێ سەیر بوە وتویەتی ئەو کتێبە چاپ ئەکەین بۆی بە( گەلی ئەمریکا) بڵێن کورد کێیەو سەرکردەکانی کێن بەداخەوە من ئەم  فەرماندە قسەی لەگەل ناکەم بەھۆی بۆتە پاڕتی نزیک پاڕتیەو کەسێک بوو ڕەشوە خۆری ناو کوردستان بوو لەگەل سەرکردە کوردەکان واتا (ئەدریانۆ )بەڵام من ئێستاش ھەندێ فەرماندەی تر ھەیە.

 بەردەوام زانیاڕیم لێ وەردەگرن ئاگاداری کوردن (لۆیاد ئاوستن) کوردی خۆشەوێ بەتایبەت سیاسەت و پەروەردەی عەسکەرتارێتی( ئاپۆی) زۆر پێ قەبوولە زۆری لەسەر کوردی  سوریا ئیمزای کۆکردۆتەوە بۆ ھاوکاریان کتێبەکانی ئاپۆی خوێندۆتەوە بەڵگەی لەسەر ئێران و تورکیا لایە کە زۆربەی کێشەکانی عێراق دەزانێ کێ ھۆکارن بۆیە (جۆ بایدن )ھەلبژێردرا پێم وابێ ئەم پیاوە دێتەوە سەر بەرنامەکانی خۆی لە عێراق" کورد عاقڵ بێ سیاسەتی لەگەل ئەم پیاوە سەرکەوتوو ئەبێ بەداخەوە ئەم پیاوە بەینی لەگەل پاڕتی خۆش نیە، بەڵام بەگشتی کاتی خۆی تەنھا سێ لیوای کوردی قبوڵ کرد لە چوارچێوەی عێراقدا ئێستاش کە بێتەوە عێراق دڵنیام کورد و پێشمەرگە ڕادەستی عێراق ئەکاو (سوپای عێراق) دروستەکاتەوە بەو مەرجەش دێتەوەعێراق بەڵام ئێستا سەرۆکی فەرماندەی ئەمریکایە لە حکومەتی جۆبایدن کە مژدەیەکی خۆش تورکیاو ئێران نەیاری ئەم پیاوەن.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن